Saturday, May 22, 2004



Wednesday, May 19, 2004


O cupbearer, give the rinds a cup of wine,

give a kiss on the lips of the companions.

I am disordered, bewildered as a madman

with the beauty of the qalandar, o friends.

To a happy arising [constellation], I drink

to the cheer of Mahmud the wine of his love.

Sunday, May 16, 2004

Dancing na naa nanan

سه‌عات سێی به‌یانییه، كه‌مێك خه‌وتووم و كه‌مێكیش له‌به‌ر كۆكه و سه‌رماو گه‌رما به ئاگابووم. سه‌یره‌و سه‌یریش نییه له‌پڕ وا ده‌زانم ته‌نها تۆ هه‌یت گوێم لێ بگریت، زۆریش ده‌ترسم ڕۆژێ بێت ته‌نها تۆ بتوانیت گوێم لێ بگریت.
دڵم ته‌نگه كاتێ هه‌مووتان ده‌خه‌ون، ڕێبوارێ كه‌سێ خێره‌ومه‌ندێكیش به‌م ناوه‌یا ناڕوات بیره‌یێ جگه‌ریێ قه‌لنه‌‌یێ به‌یه‌كه‌وه بكێشین.
ئه‌م وشانه‌ش چاوه‌ڕێن تا به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌كاوه‌خۆ تۆ خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه و به ڕووی گرژت ده‌چیت جارێك میزێك ده‌كه‌یت و دوایی چایێكی كورده‌واری ده‌كوڵێنی و دووش وه‌رناگریت و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داده‌گیرسێنی و  له‌وانه‌یه‌ سه‌ردانی ئه‌م بڵاگه مردووه بكه‌یت!!!
من زۆر دڵم ناسكه، به‌ڵام له منیش دڵناسكتر هه‌‌یه.
ئێستا سه‌عات بوو به 03:12 چه‌ند شتێكم به مێشكدا دێن:
كاتی خۆی له لادێ له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نیشتی سه‌د كه‌س هه‌بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی. ئێستا باشه په‌نا بۆ كوێ به‌رم؟
وتیان بڕۆ بۆ پالتالك. به‌خوا گوناحه بۆ ئیشی زه‌رووریش بچیته پالتالك، وه‌للا خراپیش نییه جاربه‌جار دوو قسه‌ی قۆڕی تیا بكه‌یت. ئاخه قه‌ینا قسه‌ی قۆڕ ده‌كه‌یت، به‌ڵام قسه‌ی قۆڕیش پیاو/ژنی خۆی هه‌یه، به هه‌موو كه‌س ناكریێ.
له پالتالك ده‌بێت له سیاسه‌ت بزانیت یان قه‌وانی كوردی زۆرت هه‌بن، له هه‌ردووكیان فـــــــــــت.
ده‌زانی زه‌حمه‌ته دڵی كۆمه‌ڵێك كه‌س له هه‌مان كاتدا ڕازیكه‌یت!!! نابێت.
ئه‌مڕۆ یادی نه‌مر له‌یلا قاسم بوو، له به‌غدا كورده‌كان پیشانگایان كردبوو و له‌گه‌ڵ بازاڕێكی خێروخێرات بۆ خزمه‌تی كورد.
به‌ڵام به‌ڕاستی وێنه‌گر، دوور له ڕووی ئێوه، زۆر گوێ درێژبوو. وێنه‌یه‌كی له‌یلا قاسم به دیواره‌وه هه‌ڵواسرابوو، وێنه‌یه‌كی تریش له‌نێو قوتووی شامپۆی نیڤیا دانرابوو، كابرای وێنه‌گری ئه‌حمه‌ق، وێنه‌ی ناو نیڤیاكانی ده‌هێنا پێش، ده‌تگووت له‌یلا قاسم ریكلامی نیڤیا ده‌كات.
 قه‌ینا ته‌نها ره‌سمی بووكگواستنه‌وه‌ی گرتووه ئێستاش بۆته مراسلی سوحوفی ته‌ڕه‌ماش.
خه‌تای خۆی نییه شوێنێك كه‌ربه‌ڕه‌ڵڵایی بێت هه‌ر واده‌بێت، كوا ده‌رهێنه‌ر؟ كوا به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه؟ كوا پێداچوونه‌وه؟ هه‌موو شتێكیان به كه‌رایه‌تی گرتووه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت ڕازی بین.
ئه‌رێ ناكرێ ده‌نگ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ كورده‌و كێ كورد نییه؟
به خوا 90% ی ده‌رناچێت. كورد مرۆڤێكی زیره‌كه وریایه خوێنده‌واره زمانزانه ڕوونه یه‌كقسه‌یه ئازایه پیاوانه‌یه ژنانه‌یه نه‌رمه گه‌رمه توونده خێرایه ورده. نازانم كێ ئه‌م لات و پاتانه‌ی به كورد نووسیوه؟
ده‌بێت یاسایه‌ك بێت بڵێت: به‌ڕێزم ڕاسته تۆ به كوردی قسه‌ده‌كه‌یت به‌ڵام ناتوانین تۆ به كورد دابنێین چونكه شروطی صحیت تیا به‌دی ناکرێت.
شێت نه‌بووم به‌ڵام به‌ڕاستی زۆر شوێن هه‌یه پێویستی به چاودێری زیاتره. كابرایه‌ك هه‌یه له هه‌ولێر بۆته دكتور له میژووی ئمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و له به‌شی سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی یه‌ك كتێبی به زمانی توركی و ئنگلیزی تێدانییه..... باشه كام بیعه‌قڵ كه پرۆفیسۆری زانكۆیه ڕێگای داوه بیعه‌قڵێكی له خۆی كه‌م عه‌قڵ تر گه‌وره‌ترین پله‌ی زانستی جیهان وه‌ده‌ست بێنێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌مه‌ش له به‌دبه‌ختی كورده. چۆن گه‌ل پێش ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مامۆستای زانكۆ به‌قه‌د مامۆستایه‌كی سه‌ره‌تایی وڵاتانی جیهان نه‌زانێت؟ جیهانی ئه‌كادیمیا !!!!!!
ئه‌و ڕۆژه هه‌تیوێكی سمێڵفش پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی تولوزیونی كوردی باسی شتێكی ده‌كرد كه به ڕای ئه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ڵمێندرابوو!!!!  ئه‌كادیمی و سه‌ڵماندن!!!!!
شتێكی تر زۆر خۆشه.... بڵێ ئێمه‌ی كورد قوڕبه‌سه‌رین. ده‌ڵێت ڕاسته خه‌تای داگیركه‌ره‌ و گه‌له‌كه‌مان ژێرده‌سته. ده‌ڵێی ژنه‌كانمان زوڵمیان لێده‌كرێت. ڕاسته داگیركه‌ر وامان لێده‌كات. منداڵه‌كانمان بیهۆش و كه‌رن. ڕاسته ئیمپریالیزم و فاشیزم ده‌رزی خه‌ته‌رناكیان لێداون.
به‌ڕێزم ... با نیوسه‌عات به‌یه‌كه‌وه دان به هه‌ڵه‌كانمان نێین و چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه. ئه‌گینا وه‌ك عه‌ره‌‌بی قنگ ڕه‌ش به‌دبه‌خت ده‌بین.
دبێژم به‌سه مال خراب به‌سه، ئه‌ڤ تڕمه‌زنیا ته ژ به‌ر چییه؟

ده‌زانی خه‌وم هات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
03:52

 

Saturday, May 15, 2004

ئێستا كه خه‌ریكم وڕێنه ده‌كه‌م ئه‌م گۆرانییه‌ی شاژنه‌كه‌م، یه‌كه‌م خۆشه‌ویستم شیلی باسی-م بیركه‌وتۆته‌وه:

Why live life from dream to dream
And dread the day that dreaming ends

One day I'll fly away

Wednesday, May 12, 2004

وه‌ره بمشێله به تیرۆك.

Thursday, May 06, 2004

بۆ ئه‌وانه‌ی بڵاگیان هه‌یه، هه‌ندێكیان ده‌توانن ئیمێلی google درووستبكه‌ن، په‌له‌ی لێبكه تا ناوه‌كه‌ت داگیرنه‌كراوه.
بڕۆ بۆ http://www.blogger.com بڕۆ ژووره‌وه، له‌وێ ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌ختت هه‌بێت له ده‌ستی ڕاست له‌سه‌رووی ناوه‌كه‌ت په‌یامێك ده‌رده‌كه‌وێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی Gmail. كه داوای ئیمێل ده‌كه‌یت، خۆی بۆشایی ئه‌دره‌سه‌كه پڕكراوه‌ته‌وه به‌ڵام خۆشت ده‌توانیت بیگۆڕیت.
جا هه‌ر بڵێن به‌رده‌قانی خراپه.

Wednesday, May 05, 2004

په‌شێو گوتبووی "ئه‌رێ ئه‌وه بۆ ژن له هیچكوێ دیار نین!؟ نه له قاوه‌خانه‌كان، نه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، نه له شه‌قامه‌كان ... هه‌ر پیاو و پیاو! ئاخۆ ماندوو نه‌بوون!؟"

- جا په‌شێو هیچ ماوه نه‌یڵێت؟ ئاخۆ خۆی ماندوو نه‌بووه؟

Monday, May 03, 2004

به‌ڕای من له‌سه‌ر بابه‌ت و كۆمێنتی پێشوو، كێشه‌كه دۆزێكی فه‌لسه‌فی نییه. لێره‌شه‌و نامه‌وێت لایه‌نێك تاوانباربكرێت.
ڕاسته په‌پووله‌ی به‌هار ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌ن و هێز و توانا له له‌بیركردنی زمان و كلتووری دایك ده‌بینن.
ئه‌گینا باوه‌ڕناكه‌م كه‌س به قه‌د كوڕێكی كورد له كچێكی كورد بگات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه نابێت نه ئامانج بێت و نه ڕێگریش.
 
كه كچێك/كوڕێكی كورد ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نكێكی نامۆی هه‌بێت، پێت وایه ئازادی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به كچ/كوڕه كورد بڵێت داواكارییه‌كانی چین؟

پیاوی كورد هه‌رده‌م به تاوانبار داده‌نرێت، به‌ڵام پیاوی كورد ده‌بێت پێش وه‌خت مه‌رجی كچی كورد بزانێت. و به پێچه‌وانه.

ئایا چاوه‌ڕوانی چی لێ ده‌كرێت:
- خوێنده‌وار بێت.
- كاری هه‌بێت.
- زیره‌ك بێت.
- قۆز بێت.
- ستایلی هه‌بێت.
- دونیا دیته بێت.
- دڵ ته‌ڕ بێت.
- قسه خۆش بێت.
- به پاره‌وپوول بێت.
- له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداربێت.
- چێشت بزانێت سازبكات.
- ڕێ له ئازادیت نه‌گرێت.
- وێبڵاگی هه‌بێت!

یانیش چاوه‌ڕوانییه‌كان فه‌لسه‌فین و نزیكترن له چیڕۆكێكی سه‌ده تاریكه‌كان؟

باشه ئه‌گه‌ر كچ/كوڕێكی كورد توانی ده‌گه‌ڵ كه‌سێكی نامۆ خۆی بگونجێنێت، ئایا ڕێگر چییه؟

وه‌ڵڵا، درۆ ناكه‌م، خۆش نییه كچی كورد ده‌نكی بێگانه‌ی هه‌بێت. ده‌ی ده‌زانم ده‌ڵێی ئه‌ی به پێچه‌وانه؟ حه‌قم نییه من باسی خۆم ده‌كه‌م، تۆش بۆت هه‌یه پێت ناخۆش بێت من ده‌نكێكێی پاكستانیم هه‌بێت. دیاره منیش په‌روه‌رده‌ی كلتوورێكی دیاریكراوم، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێكیش ئازاده، خودا ده‌یكرد ده‌نكه‌كه‌ت خه‌ڵكی دوورگه‌كانی واق واق ده‌بوو، به من چی!

به‌ڕێز نامۆ ده‌ڵێت كوڕی باشوور شێت و شه‌یدای كچی فارسن. حه‌رام بێت وه‌ك گۆشتی سه‌گ، ئه‌گه‌ر له ژیانمدا ده‌ستی یه‌ك كچی فارسیشم گرتبێت. گوێش ناگرمه مۆسیقای فارسی و كه‌یفیشم به  سه‌ر و سیماحی ناموباره‌كیان نایه‌ت.  

نازانم ... به ڕاستی گوناحه كوڕی كورد به‌م شێوه‌یه‌ زولمی لێبكرێت و پێی بگووترت ڕێز له خۆشه‌ویستی كورد ناگرێت. پێم وا نییه شتێكی باش بێت، به سه‌یركردنه چه‌ند لات و پاتێک كه شانازی به ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر كوڕی كورد بدرێت.

له ڕاستیشدا، كوا كوڕی كورد؟ ئه‌گه‌ر نه‌مدیبا باوكی ده‌مردم به حه‌سره‌ت دایكی. گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی ژیانی:  ئاهه‌نگی ناسیر و مه‌رزیه‌یه. باشترین مۆسیقا: زه‌كه‌ریا. باشترین كتێب:   فێربوونی زمانی سویدی، ئه‌میش به زۆر پێیان كڕیوه یانیش سۆشیال بۆی كڕیوه. خۆشترین خواردن: یاپراخ. جوانترین جل: چاكێت و بۆینباخێك له‌سه‌ر ستایلی توركه‌كانی ئه‌نقه‌ره. خۆشترین پشووی هاوین: سه‌ردانی كه‌س و كار له كوردستان. نوێترین فیلم:‌ ڕامبۆ. 
جا بۆ له كچی كورد بگرین، دڵی به چی خۆش بێت؟    

به‌ڵام دووباره، هه‌ر خۆش نییه كچێكی كورد له ئامێزی كوڕێكی تورك یان ئه‌مریكی ببینیت. وه‌ڵڵا خۆ ئاساییشه، خزمێ مرۆڤی چه‌ند زۆربن باشه.

Sunday, May 02, 2004

ده‌زانی زۆر سه‌یره ژنه‌كه‌ت/مێرده‌كه‌ت كورد بێت!! وه‌ڵڵا سه‌یره، بیری لێبكه‌وه، بزانه چه‌ند سه‌یره. ده‌زانم ده‌ڵێی: مه‌گه‌ر سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر هیندی بێت؟ با با ئه‌میش سه‌یره.
زۆرم دنیا نه‌دیوه، هێشتا منداڵم، به‌ڵام زۆر كچی فارسم دیون، شانازی به‌وه ده‌كه‌‌ن ئه‌گه‌ر پیاو و ده‌نكه‌كانیان ڕۆژئاوایی بن. حاشا له پیاوی خۆیان ده‌كه‌ن. نا كوردیش هه‌ن.
به قورئان ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه ڕاسته:
ڕۆژێكیان له شوێنێك دانیشتبووم، دوایی كچێكی كوردیش هات و بووین به سێ. منیش وتم: كه هه‌رسێكمان كوردین بۆ به كوردی نه ئاخڤین؟
ئه‌و كچه‌ی كه دواتر هاتبوو، وتی: من زۆر ده‌مێكه، 11 ساڵه، له‌م وڵاته‌م كوردی باش نازانم.
په‌ندێكی ڕواندزی هه‌یه ده‌ڵێ:‌ "داری كه‌نگری پێوه‌دێت چلۆنه؟"
منیش ته‌نها بۆ وردبوونه‌وه چه‌ند پرسیارێكم كردن.
- خه‌ڵكی كوێی؟
+  وتی"پیرانشهر"
- مه‌به‌ستت خانێیه؟
+ ئا سه‌یره، نازانم، به كوردی ناوی شاره‌كه‌م له بیرچۆته‌وه.
- ئه‌ی دایك و باوكت ماون؟
+ ئا حه‌فته‌ی جارێك ده‌یانبینم.
- به كوردی قسه‌ده‌كه‌ن له ماڵه‌وه؟
- ئه‌رێ.

باشه كچم ڕووت سوور بێ. به هه‌ر حاڵ، ده‌نكه‌كه‌ی كه ناوی "Hans" ـه و 6 ساڵ له خۆی منداڵ تره، جێگای ئه‌و په‌ڕی شانازی بوو بۆ ئه‌م كچه.
ئه‌ی ڕۆڵه ڕووت سووربێت، خودا له هه‌موو قه‌زاو به‌ڵایه‌ك به دوورت كات.

- وتی : تۆ چه‌ند ساڵه له‌م وڵاته‌یت؟
+ من: دوو ساڵه.
- وتی: زۆر كه‌مه، من زۆر ده‌مێكه لێره‌م.

شانازیكردن به:
- له بیرچوونه‌وه‌ی زمانی كوردی.
- ده‌نكی سپی بێگانه.
- ماوه‌ی مانه‌وه له ئه‌وروپا.

ده‌ك ڕۆڵه رووت سوور بێت، له جنۆكه به دووربیت.

هه‌رچه‌نده من كابرایه‌كی نه‌سیۆنالیست نیم، به‌ڵام هۆیه‌ك نابینم ڕێگا له قسه‌نه‌كردن به زمانی دایك بگرێت.
له‌وه خۆشتر هه‌یه، ژنه‌كه‌ت/مێرده‌كه‌ت به كوردی به‌یانی باشت لێبكات؟ ده‌ی خۆ من شتی وا نازانم.
جا ئه‌م دیارده‌یه، گشتی نییه به‌ڵام به داخه‌وه ژن و پیاوێكی كوردی زۆر هه‌ن، وا بێ-ناسنامه‌ن.
قوڕ به‌سه‌ری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له تۆ وه‌پاش ده‌كه‌وێت.
جا ده‌زانی چی؟ كاتێ ئه‌م جۆره كه‌سانه له ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بیانی قسه‌ده‌كه‌ن به شانازییه‌وه ده‌ڵێن منیش ژنه‌كه‌م/مێرده‌كه‌م خه‌ڵكی وڵاتی ئێره‌یه. تا بڵێت منیش یه‌كێكم له ئێوه، یا دیوتانه من چه‌ندێك پێشكه‌وتووم؟ پیرۆزه و تۆش به‌خێربێیته كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر پیاوی كوردیش نه‌بوو، ئه‌م كچه قوڕی كام گه‌ڕه‌ك وه‌سه‌ر خۆی بكات. نا پیاوی كورد زۆره، قسه‌ی وا مه‌كه‌. ڕاسته پیاوی كورد زۆرن، ئه‌وانه‌ی به چاكێت و بۆینباخ هاتبوون بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز. سفر هین به‌ده‌ست.