به‌ڕای من له‌سه‌ر بابه‌ت و كۆمێنتی پێشوو، كێشه‌كه دۆزێكی فه‌لسه‌فی نییه. لێره‌شه‌و نامه‌وێت لایه‌نێك تاوانباربكرێت.
ڕاسته په‌پووله‌ی به‌هار ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌ن و هێز و توانا له له‌بیركردنی زمان و كلتووری دایك ده‌بینن.
ئه‌گینا باوه‌ڕناكه‌م كه‌س به قه‌د كوڕێكی كورد له كچێكی كورد بگات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه نابێت نه ئامانج بێت و نه ڕێگریش.
كه كچێك/كوڕێكی كورد ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نكێكی نامۆی هه‌بێت، پێت وایه ئازادی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به كچ/كوڕه كورد بڵێت داواكارییه‌كانی چین؟
پیاوی كورد هه‌رده‌م به تاوانبار داده‌نرێت، به‌ڵام پیاوی كورد ده‌بێت پێش وه‌خت مه‌رجی كچی كورد بزانێت. و به پێچه‌وانه.
ئایا چاوه‌ڕوانی چی لێ ده‌كرێت:
- خوێنده‌وار بێت.
- كاری هه‌بێت.
- زیره‌ك بێت.
- قۆز بێت.
- ستایلی هه‌بێت.
- دونیا دیته بێت.
- دڵ ته‌ڕ بێت.
- قسه خۆش بێت.
- به پاره‌وپوول بێت.
- له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداربێت.
- چێشت بزانێت سازبكات.
- ڕێ له ئازادیت نه‌گرێت.
- وێبڵاگی هه‌بێت!
یانیش چاوه‌ڕوانییه‌كان فه‌لسه‌فین و نزیكترن له چیڕۆكێكی سه‌ده تاریكه‌كان؟
باشه ئه‌گه‌ر كچ/كوڕێكی كورد توانی ده‌گه‌ڵ كه‌سێكی نامۆ خۆی بگونجێنێت، ئایا ڕێگر چییه؟
وه‌ڵڵا، درۆ ناكه‌م، خۆش نییه كچی كورد ده‌نكی بێگانه‌ی هه‌بێت. ده‌ی ده‌زانم ده‌ڵێی ئه‌ی به پێچه‌وانه؟ حه‌قم نییه من باسی خۆم ده‌كه‌م، تۆش بۆت هه‌یه پێت ناخۆش بێت من ده‌نكێكێی پاكستانیم هه‌بێت. دیاره منیش په‌روه‌رده‌ی كلتوورێكی دیاریكراوم، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێكیش ئازاده، خودا ده‌یكرد ده‌نكه‌كه‌ت خه‌ڵكی دوورگه‌كانی واق واق ده‌بوو، به من چی!
به‌ڕێز نامۆ ده‌ڵێت كوڕی باشوور شێت و شه‌یدای كچی فارسن. حه‌رام بێت وه‌ك گۆشتی سه‌گ، ئه‌گه‌ر له ژیانمدا ده‌ستی یه‌ك كچی فارسیشم گرتبێت. گوێش ناگرمه مۆسیقای فارسی و كه‌یفیشم به سه‌ر و سیماحی ناموباره‌كیان نایه‌ت.
نازانم ... به ڕاستی گوناحه كوڕی كورد به‌م شێوه‌یه زولمی لێبكرێت و پێی بگووترت ڕێز له خۆشه‌ویستی كورد ناگرێت. پێم وا نییه شتێكی باش بێت، به سه‌یركردنه چه‌ند لات و پاتێک كه شانازی به ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر كوڕی كورد بدرێت.
له ڕاستیشدا، كوا كوڕی كورد؟ ئه‌گه‌ر نه‌مدیبا باوكی ده‌مردم به حه‌سره‌ت دایكی. گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی ژیانی: ئاهه‌نگی ناسیر و مه‌رزیه‌یه. باشترین مۆسیقا: زه‌كه‌ریا. باشترین كتێب: فێربوونی زمانی سویدی، ئه‌میش به زۆر پێیان كڕیوه یانیش سۆشیال بۆی كڕیوه. خۆشترین خواردن: یاپراخ. جوانترین جل: چاكێت و بۆینباخێك له‌سه‌ر ستایلی توركه‌كانی ئه‌نقه‌ره. خۆشترین پشووی هاوین: سه‌ردانی كه‌س و كار له كوردستان. نوێترین فیلم: ڕامبۆ.
جا بۆ له كچی كورد بگرین، دڵی به چی خۆش بێت؟
به‌ڵام دووباره، هه‌ر خۆش نییه كچێكی كورد له ئامێزی كوڕێكی تورك یان ئه‌مریكی ببینیت. وه‌ڵڵا خۆ ئاساییشه، خزمێ مرۆڤی چه‌ند زۆربن باشه.

<< Home