Wednesday, April 14, 2004

نه‌ورۆز
یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو منیش بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانمدا چووم بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزو چه‌ند تێبینییه‌ك:

- ئاهه‌نگی كورد بێ شه‌ڕ و كوتان و چه‌قۆ و خوێن نابێت. ئاساییه به‌شێكه له كلتوور.

- تا 11ی شه‌وبوو، كه‌س نه‌بوو به دایك و باوكانی كورد بڵێت، منداڵه‌كانتان ده‌بوایه ئێستا 3 سعاتی ڕێك له ناوجێگا بوونایه. ده‌ی كورد كه‌ی شتی وا ده‌زانێت؟

- چه‌ند گۆرانیبێژێك هاتبوون هه‌ر خێرا خێرا به په‌له په‌ل چه‌ند گۆرانییه‌كیان گوت و ڕۆیشتن، دیاربوو له پاره‌ په‌یداكردن به‌ولاوه هیچ زه‌وقێكی هونه‌رییان نییه. كوا ئه‌و ڕۆژه‌ی كورد كۆنسێرتی ده‌بێت؟

- گه‌نجێكی زۆری لێبوو، زۆربه‌یان به قات و بۆینباخ، ده‌ڵێی هاتبوون بۆ ئیش. كۆلبێرت و بۆینباخ شوێنی خۆی هه‌یه.

- میكائیل یه‌كێك له‌م گۆرانیبێژانه بوو. سێ چاره‌ك، یه‌ك گۆرانی هی خۆی نه‌بوو. گۆرانی خۆی؟؟؟

- نرخی چوونه ژووره‌وه 20 ئێورۆ بوو. ئه‌ی دزین چۆن ده‌بێت ؟؟؟

- كچی زۆر لێبوو، هه‌ندێكیان هه‌ر به قنگ ڕووتی هاتبوون. وابزانم ئه‌خلاق په‌یوه‌ندی به ئازادی ژنه‌وه نییه.

ئه‌رێ هه‌ر به‌ڕاست ئه‌و شه‌وه ڤیدیۆ كلیپێكم بینی زۆر خۆش بوو. گۆرانیبێژێك هه‌یه ناوی ئه‌یووب عه‌لییه، له سه‌ره‌تای ڤیدیۆكلیپه‌كه‌ یه‌ك كیلۆ بنێشتی كوردی له‌ده‌مه‌و ده‌می نیومه‌تر كراوه‌ته‌وه. ئه‌م ڤیدیۆكلیپه له ڕووی پیسی و خاوێنی ده‌بێت قه‌ده‌غه‌بكرێت. خۆ كابرا ده‌نگی زۆر خۆشه، ده‌ی با بڵێین هه‌ڵه‌ی ده‌رهێنه‌ره.