با منیش جارێك هه‌مووتان بهسهركهمهوه، بزانم چ باسه:
*) ده‌ی به‌خێربێت، ئه‌وه یه‌كێك په‌یدابووه له‌م ناوه، ناوی (سه‌وڵاوا )یه. خاڵه سووره‌كانی هه‌ر جووڵه جووڵیانه، نه‌مزانی چ باسه هه‌ر خێرا ڕامكرد، خۆم بێتاقه‌تم، كوردی و فارسی لێك ده‌رناكه‌م.
*) ئــاراس له سلێمانییه، سه‌فه‌رێكی خۆش، بۆ خۆشی باسی كوشتنی منداڵێكی كردووه، ده‌ی ئه‌مه فۆلكلۆره.
*) ئاڵه‌كۆك شیعرێكی داناوه، له‌گه‌ڵ بانه‌رێك خوێنی لێده‌بارێت، مه‌عیده‌م تێكچوو.
*) ئاسۆی خه‌یاڵ شیعرێكی داناوه. زۆر ده‌مێكه هیچی نه‌نووسیوه له 22 ی ئه‌سفه‌ندیاری ساڵی 1382 ـه‌وه بڵاگهكهی نوێ نه‌بۆته‌وه، دیاره گوڵه‌گه‌نم ئاگای لێ نییه.
*) تـــــــــــــهوار ئه‌وه گه‌یشتمه‌وه لای تهوارخان، خۆزگه‌م به خۆی دڵی خۆشه ئه‌مڕۆ. به خوا باوه‌ڕیان پێمه‌كه، بۆ چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان به نیو سه‌عات له سوریا دێن بۆ عێراق خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌چی كورده‌كه‌ی ئێمه ناگاته سوریا؟ ده‌ی منیش پشتگیری خه‌ڵكی قامشلو ده‌كه‌م.
*) چه‌كۆ باشه كوڕی باش، سپی چۆن له‌سه‌ر زه‌رد ده‌خوێنرێته‌وه؟؟؟
*) دڵێكی پاك جا به ئێمه چی؟ یاسین خۆی تهقاندۆدتهوه!!! له ته‌واوی ژیانمدا نه‌مبیستووه كوردێك خۆی تهقانبێتهوه، تا عه‌ره‌ب هه‌بێت، ئه‌م كاره به‌به‌ر كورد ناكه‌وێت.
*) ڕه‌شان ده‌زانی حاڵه‌تی وا پێویستی به بیركرنه‌وه نییه؟ ده‌بوایه ئه‌و شه‌وه له حه‌بسخانه بخه‌ویت.
*) شوانه‌وێڵه ڕۆژی ژن؟ ئه‌ی ڕۆژی پیاو؟ وه‌ڵڵا خۆشه ڕۆژێك هه‌بێت پێی بڵێن women free day، ببێته ڕۆژی پیاوان.
*) فرمێسك به‌یانی ده‌بێته مانگێك.
*) قسه‌كانی سه‌ر كانی منیش پێم وانه‌بوو وایلێبێت. نازانم بۆ ده‌بێت وا بێت.
*) نه‌كه‌رۆز ئه‌رێ ناڵه‌ی جودایی كه ده‌كه‌یته یونیكۆود؟حه‌یف نییه شیعره‌كان مامۆستا هێمن یونیكۆود نه‌بن!!
*) به‌سه تاقه‌تم چوو، هه‌ر بڵێن بڵاگی كوردی كه‌مه. هه‌ر به‌ڕاست زۆربه‌ی بابهتهكان زۆر قورس بوون، زۆریان له‌یه‌ك ده‌چن، كوا خه‌لیفه سوڵتان؟ ئا بیرم كه‌وته‌وه، ئه‌و ڕۆژه ئامۆ سوبحیم بینی، وتی شێره وایه‌رمان دووباره ده‌نووسێته‌وه. وتیشی كوڕم به‌رده‌قانی فارسییهكهت زۆر باش بووه: شیترهنج بازی می كونی؟
ووتم: نا، مینا خهبێش میاد.
<< Home