كارنهڤاڵ
دیاره زمانی كوردی، كه زمانێكه زۆر دینامیكه و له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، وه‌كوو زۆر زمانانی تر وشه‌ی نوێی بۆ داده‌ڕێژرێن و سه‌روپای زۆر وشه ده‌شكێنرێت تا له قاڵبی زمانی كوردیدا بگونجێنرێت. دیاره من گومانم له به‌توانایی زۆر له زمانه‌وانانی كورد نییه، به‌ڵام، نازانم تا چ ڕاده‌یه‌ك زمانه‌وانی كورد زانیاری له‌سه‌ر زمانانی لاتین و ئنگلیزی هه‌یه. دڵنیام كه زۆربه‌یان نه له دوور و نه له نزیكه‌وه فڕیان به زمانی لاتینه‌وه نییه و وشه له زمانانی تر وه‌رده‌گرن و ده‌یكه‌نه كوردی بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له مانای وشه‌كه تێگه‌یشتبن. به‌ڕای من ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نه‌ك ته‌نها سه‌رسووڕمێنه‌ره به‌ڵكو گاڵته‌كردنه به مێشكی گه‌لێكی خۆشباوه‌ڕ و تاوانێكی مێژووییه. نموونه‌ی ئه‌م وشانه زۆرن، بگره له رێفراندۆم و بۆرجوا هه‌تا كارنهڤاڵ. مه‌سه‌لێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب. ئه‌وه‌ی سمێڵی سووربێت هه‌مزاغا نییه. زۆر جار ئێمه‌ی كورد ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر من نه‌یكه‌م كێ كارێكی وابكات؟ یان هه‌نگاونان به‌ره‌و كارێكی وا شتێكی پیرۆزه. ئه‌ی باشه گریمان، من هیچ له ئینگلیزی و لاتین نازانم و كوردییه‌كه‌شم هه‌ر بۆ ئه‌وه كراوه ژنێكی كوردی پێ بێنم، ده‌بێت چی وام لێبكات ده‌ست به وه‌رگێڕان بكه‌م؟
كه‌سانێكی ئه‌كادیمی، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له كوردستان زانكۆیان ته‌واوكردووه، له بواری زمانه‌وانی پێویستی به شاره‌زاییه‌كی باشی مێژوو و زمانه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و Universal Grammatica هه‌بێت. شتێكی تر ئه‌م ڕۆژانه له‌ناو كورد زۆر باوه، ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر، جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاسای ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر و كوردی دڵناسك بڕۆین، ئیتر ده‌وه‌رن با له به‌یانی تا ئێواره ده‌ستخۆشی له‌یه‌كتر بكه‌ین، كاكه ده‌ستخۆش و خوشكه ده‌ستت نه‌ڕزێ، به‌ڕاستی كاره‌كانتان زۆر جوان و پیرۆزن.
با بگه‌ڕێمه‌وه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه، ئه‌میش وشه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ بوو. هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆنه سه‌ته‌لایته‌كه‌ی كوردستان وشه‌ی كارنهڤاڵ به‌كاردێنن بۆ هه‌ر خۆپیشاندانێك بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ر. باشه بۆ؟ كه‌سێك هه‌یه له مانای وشه‌كه گه‌یشتبێت؟ دڵنیام ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌واڵه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه هه‌ر حه‌زی كردووه وشه‌یه‌كی زلی نا-كوردی به‌كاربێنێت. هیوادارین له داهاتوو ئه‌م جۆره وشانه دووربن له‌و زمانه‌ی به‌قه‌د هه‌موو دونیا خۆشم ده‌وێت.
كارنهڤاڵ: ئاهه‌نگێكه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ر به مه‌زهه‌بی كاتۆلیكی رۆمایین ده‌گێڕڕێت. وشه‌كه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی لاتینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و لێكدراوه له : carnem به‌مانای گۆشت و levare به‌مانای ده‌ست هه‌ڵگرتن یان وازهێنان، carnelevarium گۆشت نه‌خواردن. ئاهه‌نگه‌كه‌ش دوا ئاهه‌نگه پێش ده‌ستپێكردنی 40 ڕۆژ له گۆشت-نه‌خواردن لای كاتۆلیكه‌كان. جا نازانم په‌یوه‌ندی ئه‌م ئاهه‌نگه ئایینییه به خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانه‌وه چییه؟

<< Home