Tuesday, February 10, 2004

به سوپاس بۆ به‌رده‌قانی گوڵ، گوڵی خوێن شیرین، توانیمان كه‌وێ Alectoris دوای چه‌ند شه‌وێك له هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد و پشت‌شێلان، له مردن ڕزگاربكه‌‌ین و دووباره كارده‌كات.

بۆ زانیاری Blogger هیچی تر پشتیوانی Blogger API ناكات و ده‌چێته سه‌ر ATOM API، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت. كه‌واته ده‌بێت ئێمه‌ش به زووترین كات ده‌ست بكه‌ین به كاركردن له SOAP و ATOP API تا له داهاتوو كێشه‌مان بۆ درووست نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه پرۆگرامێك  stand alone بۆ داگرتن بڵاوكه‌ینه‌وه تا هه‌ر یه‌كه‌و ڕاسته‌وخۆ له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسین بڵاوبكاته‌وه و هه‌موو بڵاگه كورییه‌كان بخوێنێته‌وه.
كاتم نییه، دوعاش مه‌كه‌ن له ئیش ده‌رم كه‌ن، چونكه ئه‌و كات له‌برسان كارم بۆ ناكرێ.