Sunday, February 01, 2004

خۆت ناونیشانێك هه‌ڵبژێره

ورده ورده شه‌وێكی تریش ده‌چێته په‌نای ئه‌و هه‌موو شه‌وانه‌ی ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه بوونه‌ته میراتم. ئه‌و شه‌وانه‌ی نه بۆنی من و نه بۆنی تۆیان لێدێت. سندووقێكی نه‌كراوه، سندووقی نه‌فره‌ت، به‌رامبه‌ر ڕاكشاوه‌و ده‌ست بۆ قوڕگم دێنێت. بۆنی باران دێت، بارانێكه خۆشی ده‌زانێ نه ده‌توانێ من و نه تۆش ته‌ڕبكات. سندووقی بیره‌وه‌ری و هه‌زاران وشه و سه‌دان ڕسته، مه‌گه‌ر بیره‌وه‌رییه‌كان ته‌نها موڵكی یه‌ك كه‌سن! مه‌گه‌ر من نیم بێده‌نگی خۆم خه‌ریكه ده‌مخنكێنێ. ڤه‌له‌نتینۆ و كیپلینگ و كریستیان دوا شایه‌دیم بۆ ده‌ده‌ن، شایه‌دی په‌نجه‌كان، قۆڵ و ئه‌و گه‌رد‌نه‌ی ...
نازانم بڵێم چی و نازانم كێ و كه‌ی و بۆ، نازانم بۆ ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یری ئه‌م سندووقه له‌عنه‌ت لێكراوه ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بێده‌نگی بێده‌نگم ده‌كات. 
ورده ورده شه‌وێكی تریش خۆی ده‌كووژێ. ده‌زانێ تووڕه‌م ده‌زانێ زۆر تووڕه‌م. تووڕه‌یی هه‌موو ڕۆژه‌كان هه‌موو شه‌وه‌كان، تووڕه‌یی شه‌وی سه‌فه‌ره‌كه و تووڕه‌یی ...