ده‌زانی زۆر سه‌یره ژنه‌كه‌ت/مێرده‌كه‌ت كورد بێت!! وه‌ڵڵا سه‌یره، بیری لێبكه‌وه، بزانه چه‌ند سه‌یره. ده‌زانم ده‌ڵێی: مه‌گه‌ر سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر هیندی بێت؟ با با ئه‌میش سه‌یره.
زۆرم دنیا نه‌دیوه، هێشتا منداڵم، به‌ڵام زۆر كچی فارسم دیون، شانازی به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پیاو و ده‌نكه‌كانیان ڕۆژئاوایی بن. حاشا له پیاوی خۆیان ده‌كه‌ن. نا كوردیش هه‌ن.
به قورئان ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه ڕاسته:
ڕۆژێكیان له شوێنێك دانیشتبووم، دوایی كچێكی كوردیش هات و بووین به سێ. منیش وتم: كه هه‌رسێكمان كوردین بۆ به كوردی نه ئاخڤین؟
ئه‌و كچه‌ی كه دواتر هاتبوو، وتی: من زۆر ده‌مێكه، 11 ساڵه، له‌م وڵاته‌م كوردی باش نازانم.
په‌ندێكی ڕواندزی هه‌یه ده‌ڵێ: "داری كه‌نگری پێوهدێت چلۆنه؟"
منیش ته‌نها بۆ وردبوونه‌وه چه‌ند پرسیارێكم كردن.
- خه‌ڵكی كوێی؟
+ وتی"پیرانشهر"
- مه‌به‌ستت خانێیه؟
+ ئا سه‌یره، نازانم، به كوردی ناوی شاره‌كه‌م له بیرچۆته‌وه.
- ئه‌ی دایك و باوكت ماون؟
+ ئا حه‌فته‌ی جارێك ده‌یانبینم.
- به كوردی قسه‌ده‌كه‌ن له ماڵه‌وه؟
- ئه‌رێ.
باشه كچم ڕووت سوور بێ. به هه‌ر حاڵ، ده‌نكه‌كه‌ی كه ناوی "Hans" ـه و 6 ساڵ له خۆی منداڵ تره، جێگای ئه‌و په‌ڕی شانازی بوو بۆ ئه‌م كچه.
ئه‌ی ڕۆڵه ڕووت سووربێت، خودا له هه‌موو قه‌زاو به‌ڵایه‌ك به دوورت كات.
- وتی : تۆ چه‌ند ساڵه له‌م وڵاته‌یت؟
+ من: دوو ساڵه.
- وتی: زۆر كه‌مه، من زۆر ده‌مێكه لێره‌م.
شانازیكردن به:
- له بیرچوونه‌وه‌ی زمانی كوردی.
- ده‌نكی سپی بێگانه.
- ماوه‌ی مانه‌وه له ئه‌وروپا.
ده‌ك ڕۆڵه رووت سوور بێت، له جنۆكه به دووربیت.
هه‌رچه‌نده من كابرایه‌كی نهسیۆنالیست نیم، به‌ڵام هۆیه‌ك نابینم ڕێگا له قسه‌نه‌كردن به زمانی دایك بگرێت.
له‌وه خۆشتر هه‌یه، ژنه‌كه‌ت/مێرده‌كه‌ت به كوردی به‌یانی باشت لێبكات؟ ده‌ی خۆ من شتی وا نازانم.
جا ئه‌م دیارده‌یه، گشتی نییه به‌ڵام به داخه‌وه ژن و پیاوێكی كوردی زۆر هه‌ن، وا بێ-ناسنامه‌ن.
قوڕ به‌سه‌ری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له تۆ وه‌پاش ده‌كه‌وێت.
جا ده‌زانی چی؟ كاتێ ئه‌م جۆره كه‌سانه له ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بیانی قسه‌ده‌كه‌ن به شانازییه‌وه ده‌ڵێن منیش ژنه‌كه‌م/مێرده‌كه‌م خه‌ڵكی وڵاتی ئێره‌یه. تا بڵێت منیش یه‌كێكم له ئێوه، یا دیوتانه من چه‌ندێك پێشكهوتووم؟ پیرۆزه و تۆش بهخێربێیته كۆمه‌ڵگای كوردهواری ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر پیاوی كوردیش نه‌بوو، ئه‌م كچه قوڕی كام گه‌ڕه‌ك وه‌سه‌ر خۆی بكات. نا پیاوی كورد زۆره، قسه‌ی وا مه‌كه. ڕاسته پیاوی كورد زۆرن، ئه‌وانه‌ی به چاكێت و بۆینباخ هاتبوون بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز. سفر هین به‌ده‌ست.

<< Home