Sunday, May 16, 2004

Dancing na naa nanan

سه‌عات سێی به‌یانییه، كه‌مێك خه‌وتووم و كه‌مێكیش له‌به‌ر كۆكه و سه‌رماو گه‌رما به ئاگابووم. سه‌یره‌و سه‌یریش نییه له‌پڕ وا ده‌زانم ته‌نها تۆ هه‌یت گوێم لێ بگریت، زۆریش ده‌ترسم ڕۆژێ بێت ته‌نها تۆ بتوانیت گوێم لێ بگریت.
دڵم ته‌نگه كاتێ هه‌مووتان ده‌خه‌ون، ڕێبوارێ كه‌سێ خێره‌ومه‌ندێكیش به‌م ناوه‌یا ناڕوات بیره‌یێ جگه‌ریێ قه‌لنه‌‌یێ به‌یه‌كه‌وه بكێشین.
ئه‌م وشانه‌ش چاوه‌ڕێن تا به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌كاوه‌خۆ تۆ خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه و به ڕووی گرژت ده‌چیت جارێك میزێك ده‌كه‌یت و دوایی چایێكی كورده‌واری ده‌كوڵێنی و دووش وه‌رناگریت و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داده‌گیرسێنی و  له‌وانه‌یه‌ سه‌ردانی ئه‌م بڵاگه مردووه بكه‌یت!!!
من زۆر دڵم ناسكه، به‌ڵام له منیش دڵناسكتر هه‌‌یه.
ئێستا سه‌عات بوو به 03:12 چه‌ند شتێكم به مێشكدا دێن:
كاتی خۆی له لادێ له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نیشتی سه‌د كه‌س هه‌بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی. ئێستا باشه په‌نا بۆ كوێ به‌رم؟
وتیان بڕۆ بۆ پالتالك. به‌خوا گوناحه بۆ ئیشی زه‌رووریش بچیته پالتالك، وه‌للا خراپیش نییه جاربه‌جار دوو قسه‌ی قۆڕی تیا بكه‌یت. ئاخه قه‌ینا قسه‌ی قۆڕ ده‌كه‌یت، به‌ڵام قسه‌ی قۆڕیش پیاو/ژنی خۆی هه‌یه، به هه‌موو كه‌س ناكریێ.
له پالتالك ده‌بێت له سیاسه‌ت بزانیت یان قه‌وانی كوردی زۆرت هه‌بن، له هه‌ردووكیان فـــــــــــت.
ده‌زانی زه‌حمه‌ته دڵی كۆمه‌ڵێك كه‌س له هه‌مان كاتدا ڕازیكه‌یت!!! نابێت.
ئه‌مڕۆ یادی نه‌مر له‌یلا قاسم بوو، له به‌غدا كورده‌كان پیشانگایان كردبوو و له‌گه‌ڵ بازاڕێكی خێروخێرات بۆ خزمه‌تی كورد.
به‌ڵام به‌ڕاستی وێنه‌گر، دوور له ڕووی ئێوه، زۆر گوێ درێژبوو. وێنه‌یه‌كی له‌یلا قاسم به دیواره‌وه هه‌ڵواسرابوو، وێنه‌یه‌كی تریش له‌نێو قوتووی شامپۆی نیڤیا دانرابوو، كابرای وێنه‌گری ئه‌حمه‌ق، وێنه‌ی ناو نیڤیاكانی ده‌هێنا پێش، ده‌تگووت له‌یلا قاسم ریكلامی نیڤیا ده‌كات.
 قه‌ینا ته‌نها ره‌سمی بووكگواستنه‌وه‌ی گرتووه ئێستاش بۆته مراسلی سوحوفی ته‌ڕه‌ماش.
خه‌تای خۆی نییه شوێنێك كه‌ربه‌ڕه‌ڵڵایی بێت هه‌ر واده‌بێت، كوا ده‌رهێنه‌ر؟ كوا به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه؟ كوا پێداچوونه‌وه؟ هه‌موو شتێكیان به كه‌رایه‌تی گرتووه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت ڕازی بین.
ئه‌رێ ناكرێ ده‌نگ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ كورده‌و كێ كورد نییه؟
به خوا 90% ی ده‌رناچێت. كورد مرۆڤێكی زیره‌كه وریایه خوێنده‌واره زمانزانه ڕوونه یه‌كقسه‌یه ئازایه پیاوانه‌یه ژنانه‌یه نه‌رمه گه‌رمه توونده خێرایه ورده. نازانم كێ ئه‌م لات و پاتانه‌ی به كورد نووسیوه؟
ده‌بێت یاسایه‌ك بێت بڵێت: به‌ڕێزم ڕاسته تۆ به كوردی قسه‌ده‌كه‌یت به‌ڵام ناتوانین تۆ به كورد دابنێین چونكه شروطی صحیت تیا به‌دی ناکرێت.
شێت نه‌بووم به‌ڵام به‌ڕاستی زۆر شوێن هه‌یه پێویستی به چاودێری زیاتره. كابرایه‌ك هه‌یه له هه‌ولێر بۆته دكتور له میژووی ئمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و له به‌شی سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی یه‌ك كتێبی به زمانی توركی و ئنگلیزی تێدانییه..... باشه كام بیعه‌قڵ كه پرۆفیسۆری زانكۆیه ڕێگای داوه بیعه‌قڵێكی له خۆی كه‌م عه‌قڵ تر گه‌وره‌ترین پله‌ی زانستی جیهان وه‌ده‌ست بێنێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌مه‌ش له به‌دبه‌ختی كورده. چۆن گه‌ل پێش ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مامۆستای زانكۆ به‌قه‌د مامۆستایه‌كی سه‌ره‌تایی وڵاتانی جیهان نه‌زانێت؟ جیهانی ئه‌كادیمیا !!!!!!
ئه‌و ڕۆژه هه‌تیوێكی سمێڵفش پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی تولوزیونی كوردی باسی شتێكی ده‌كرد كه به ڕای ئه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ڵمێندرابوو!!!!  ئه‌كادیمی و سه‌ڵماندن!!!!!
شتێكی تر زۆر خۆشه.... بڵێ ئێمه‌ی كورد قوڕبه‌سه‌رین. ده‌ڵێت ڕاسته خه‌تای داگیركه‌ره‌ و گه‌له‌كه‌مان ژێرده‌سته. ده‌ڵێی ژنه‌كانمان زوڵمیان لێده‌كرێت. ڕاسته داگیركه‌ر وامان لێده‌كات. منداڵه‌كانمان بیهۆش و كه‌رن. ڕاسته ئیمپریالیزم و فاشیزم ده‌رزی خه‌ته‌رناكیان لێداون.
به‌ڕێزم ... با نیوسه‌عات به‌یه‌كه‌وه دان به هه‌ڵه‌كانمان نێین و چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه. ئه‌گینا وه‌ك عه‌ره‌‌بی قنگ ڕه‌ش به‌دبه‌خت ده‌بین.
دبێژم به‌سه مال خراب به‌سه، ئه‌ڤ تڕمه‌زنیا ته ژ به‌ر چییه؟

ده‌زانی خه‌وم هات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
03:52