Sunday, October 09, 2005

زۆر به‌ هه‌ڵکه‌وت ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌م به‌رچاوکه‌ت که‌ زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌ر بوو:



Kurdish Studies in Czechoslovakia and the Czech Republic



له‌ Kurdica بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

Thursday, October 06, 2005

ماوه‌یه‌که‌ خه‌ریکی درووستکرنی پرۆگرامێکی نوێم. ماوه‌یه‌که؛‌ واتا له‌ مانگی هه‌شته‌وه‌. پرۆگرامه‌که‌ به‌ زمانی php ـه‌. هێشتا ناوێکی گونجاوم بۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام News-Portal له‌وانه‌یه‌ گونجاوبێت.

بیرۆکه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ شتێکی زۆر ساده‌وساکاره‌وه‌ درووست بووه‌. پێش هه‌موو شتێک دۆمه‌ینی http://www.dengubas.com به‌ ناوی خۆمه‌. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نیازمان وابوو Kurdish News Agency دابمه‌زرێنین به‌ڵام دیاربوو سه‌رینه‌گرت.

که‌ سه‌یرم کرد، هیچ شوێنێک نییه‌ بتوانیت وه‌ک میوان هه‌واڵی تێدا بڵاوبکه‌یته‌وه‌؛ واتا تۆ میوان و نووسه‌ریت، پێویست به‌ ناونووسین و ئه‌م شتانه‌ ناکات. وتم بزانم ئه‌گه‌رهاتوو میوانان ئازادی ته‌واویان هه‌بێت له‌ هه‌واڵ بڵاوبکرده‌نه‌وه‌، بێ-سێنسۆر، ده‌بێت سایته‌که‌ دوای ماوه‌یه‌ک چی به‌سه‌ربێت؟ دوای ده‌ستپێکردن، سه‌یرم کرد، ئه‌م پرۆگرامه‌ ده‌کرێت وه‌ک cms ـێکی ته‌واو به‌کاربهێنرێت، له‌ جیاتی Wordpress یان php-nuke. بۆیه‌ پێویست بوو هه‌ندێک ده‌سکاری زیاتری بکرێت. پرۆگرامه‌که‌ کراوه‌یه‌ و هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت دایبگرێت و وه‌ک پۆرتاڵێکی هه‌واڵ بڵاوکردنه‌وه‌ یان بڵاگ به‌کاریبهێنێت.

پرۆگرامه‌که‌ وا نووسراوه‌ که‌ زۆر به‌ ئاسانی چوارچێوه‌ی بۆ درووست ده‌کرێت، ئه‌و که‌سه‌ی که‌مێک له‌ html بزانێت ده‌توانێت شێوه‌که‌ی بگۆڕێت. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانیش ئاسانه‌، ته‌نها فایلێکی زمان بۆ هه‌ر زمانێک وه‌ربگێڕیت پرۆگرامه‌که‌ به‌و زمانه‌ ده‌بێت. واتا به‌ ئنگلیزی و فارسی و هتد....

به‌ڵام زیاتر بیر له‌ پێداویستییه‌کانی زمانانی ڕاست-بۆ-چه‌پ کراوه‌ته‌وه‌.



چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ک:



هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت هه‌واڵ بنووسێت. ئه‌و که‌سه‌ی پرۆگرامه‌که‌ داده‌مه‌زرێنێت ده‌توانێت ئه‌م به‌شه‌ بکوژێنێته‌وه‌ تا ته‌نها ئه‌ندام توانای هه‌واڵ نووسینی هه‌بێت. یانیش ده‌توانێت به‌شی به‌ ئه‌ندامبوونیش بکوژێنێته‌وه‌ و پرۆگرامه‌که‌ وه‌ک بڵاگێکی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌کاربهێنێت.



له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر هه‌واڵنووسین ئازادبێت، میوان بۆی نییه‌ به‌ ناوی ئه‌ندامێک هه‌واڵ بنووسێت که‌ پێشتر خۆی تۆمارکردووه‌.



سیستمی خاڵ-به‌خشین: هه‌ر کاتێک ئه‌ندامێک هه‌واڵ ده‌نووسێت، خاڵ وه‌رده‌گرێت و پله‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌. سیستمی خاڵ-به‌خشین زۆر ئاڵۆزه‌ به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێک ئه‌ندامی چاڵاک بۆی هه‌یه‌ ببێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و سایته‌که‌ هه‌ڵسوڕێنێت.

ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری-بێسنوور په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی سایته‌که‌، واتا ئه‌گه‌ر 60 ئه‌ندام بن ته‌نها یه‌ک دانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه‌؛ ئه‌ویش ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ زۆرترین خاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ژماره‌ و خاڵانه‌ زۆر به‌ ئاسانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه‌ ده‌کرێن ده‌سکاری بکرێن. له‌ هه‌مان کاتدا ده‌کرێت سیستمی خاڵ-به‌خشینیش بکوژێنرێته‌وه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆی هه‌یه‌ ڕێگا به‌ هه‌ر که‌سێک بدات ببێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.



هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کان واده‌که‌ن، ئه‌م پرۆگرامه‌ زۆر به‌ ئاسانی دابمه‌زرێنرێت بۆ درووستکردنی سایتی هه‌واڵ، بڵاگ، سایتی که‌سی، intranet بۆ کۆمپانیاکان.



له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش زۆر له‌ کێشه‌ی کورد له‌ درووستکردنی سایت چاره‌بکات، به‌تایبه‌تی سایته‌کانی هه‌واڵ و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا pdf به‌کارده‌هێنن.



دوای ته‌واوبوون و تاقیکردنه‌وه‌، پرۆگرامه‌که‌ بۆ داگرتن ئاماده‌ده‌کرێت و سایتی dengubas.com ده‌که‌وێته‌ کارکردن.



ئه‌گه‌ر ناوێکی کوردی گونجاویش شک ده‌به‌یت بۆ ئه‌م پرۆگرامه‌، تکایه‌ له‌ کۆمێنت بینووسه‌، چونکه‌ پرۆگرامه‌که‌ له‌ زۆر له‌ سایته‌ جیهانییه‌کانی سکریپت-داگرتن بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ به‌ ناوێکی کوردی ڕه‌سه‌ن.