Friday, August 01, 2003

ئاماری بڵاگ:



له‌وانه‌یه زۆربه‌مان نه‌زانین كه زۆر ده‌مێكه له‌ناو بڵاگه‌ردا، ئامار-تۆماركه‌رێكی ناوه‌كی هه‌یه كه ژماره‌ و شوێن و لینكی میوانانی بڵاگه‌كه‌ت ده‌ژمێرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م ده‌زانیت و پێشتر باسی لێكراوه‌و خۆم ئاگادارنیم، تكایه ئه‌م به‌شه‌ی خواره‌وه مه‌خوێنه‌وه چونكه دووباره‌یه:
1. بڕۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه‌:
http://stats.blogger.com/index.jsp


2. له‌و به‌شه‌ی كه نووسراوه:‌Sign In، هه‌ر به ناو و وشه‌ی-تێپه‌ڕبوونی بڵاگه‌كه‌ت، هه‌ڕه ژۆرێ. ده‌بینیت ناوی بڵاگ یان بڵاگه‌كانت ه‌رده‌كه‌وێت و كلیكی یه‌كیان بكه.

3. له‌ژێر چوارگۆشه‌ی Sign In نووسراوه: 
get script 

كلیكی بكه بۆ بینینی كۆدی پێویست. له‌ناو چواچێوه‌یه‌كدا كۆده‌كان ده‌بینیت و له‌ژێره‌وه له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌كی شینی ئاسمانی ڕه‌نگ نووسراه: insert code in my template، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه بكه‌و بڕۆ بڵاگه‌كه‌ت یه‌ك جار publish بكه‌ره‌وه.

4. له‌مه‌وداو ده‌توانیت زانیاری ده‌رباره‌ی میوانانی بڵاگه‌كه‌ت له‌م لینكه بدۆزیته‌وه:
http://stats.blogger.com/index.jsp
دووباره‌ Sign In  بكه، ئه‌گه‌ر داوای كرد و ناوی بڵاگه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره.

5. ده‌توانیت ئه‌م جۆره زانیارییانه ببینیت:
  RECENT   REFERRERS   URLS   BROWSERS  

ده‌ستم خۆش