Wednesday, July 30, 2003

له یه‌ك چركه‌دا

 به‌رامبه‌رت ده‌وه‌ستم، دڵنیام ده‌تتوانی دڵكوتكه‌م ببیستی.  به‌شه‌رمه‌وه سه‌رداده‌خه‌یت و كوڵمه‌كانت سوورهه‌ڵده‌گه‌ڕێن، كه‌مێكی تریش له‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه‌ تا لێوه‌كانمان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. ته‌زووی ماچه‌كان هه‌موو كاتژمێره‌كان له‌و كات و شوێندا ده‌وه‌ستێنێت. تووند له‌ باوه‌شت ده‌گرم و له‌ دڵی خۆم ده‌ڵێم: گوڵم ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه ده‌تناسم و دابڕابووین. سه‌رت ده‌كه‌وێته سه‌رشانم و ساتێك به‌ په‌نجه‌كانم قژی ئاڵۆز شانه‌ده‌كه‌م. ئێستاش هه‌زارساڵه ده‌تناسم و هه‌زار ساڵه دابڕاوین.