فێمینیزم و زبڵخانه‌ی شووشه:
ده‌زانی چۆنه؟ ئه‌م بابه‌ته بۆته hot-item، له‌به‌رچی؟ نازانم. له‌وانه‌یه له‌به‌ر نوێیه‌تی بابه‌ته‌كه‌وه بێت بۆ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری. له‌وانه‌شه بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه ئاگری بۆ خۆش بكرێت، بۆئه‌وه‌ی خۆیان له ناو یاریگه بمێننه‌وه.
لێره‌دا شتێك هه‌یه و زۆریش گرنگه، ئه‌ویش ئه‌نجامه. من دڵنیام فێمینیزمی كوردی بێئه‌نجامه و وه‌كوو هه‌مووجارێكیش پیاوی كورد تاوانباره به ڕێگانه‌دان. من پارێزگاری پیاوی كورد نیم، به‌ڵام قسه‌ی حه‌ق هه‌ر ده‌كرێت.
بێئه‌نجامی له نه‌زانی و كه‌مزانی دێت. ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كت گرتۆته به‌ر و بێسووده، ده‌بێت ڕێگایه‌كی تر هه‌ڵبژێریت. ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سانێك بێتوانان ده‌بێت ڕێگا به خه‌ڵكی تر بده‌ن. لای ئێمه، فێمینیزم، بۆته جۆرێكی سێكسیزم. فێمینیزم بۆته ئازادی ئافره‌ت، قه‌ت ناڵێم ژن، له خۆڕووتكردنه‌وه‌و ئازادی سێكس ده‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك و دژ به چارۆگ وه‌ستان. ئه‌گه‌ر وابێت به‌ڕاستی داواكارییه‌كان زۆر ساده‌و ساكار و هیچ و پووچن. ده‌ڵێ: من فێمینیستم، چونكه بۆم نییه به كه‌یفی خۆم گان بكه‌م. جا چی؟ خۆ پیاویش له كۆمه‌ڵگای ئێمه بۆی نییه به كه‌یفی خۆی گان بكات. ببوورن كه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێم، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه پێویستی به ئاماژه كردن هه‌یه و زۆر له، نه‌ك هه‌موویان، فێمینیستان سه‌مای بۆ ده‌كه‌ن. یاخود، هیچ له مێرده‌كه‌ت قه‌بووڵ نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر داوای ئاوی كرد، پێی بڵێ: ڕه‌شاو خۆ خۆت گۆج نیت! ئه‌گه‌ر زۆریشی قسه‌كرد گه‌سكه‌كه‌ی پیابكێشه، ئه‌گه‌ر گه‌سكتان هه‌بێت له ماڵه‌وه، ئه‌گه‌ر نا نه‌عل.
كوا ڕاده‌ی وشیاری؟
خوولانه‌وه‌یه له‌ناو په‌رداخێك ئاودا. فێمینیزمی كوردی بۆته ڕه‌خنه‌گرتن، جا ڕه‌خنه له هه‌موو شتێك، باش و خراپ، گرنگ زمان درێژییه. نه‌هاتووم سووكایه‌تی به فێمینیزم بكه‌م، به‌ڵام چه‌ند ڕاستیێكی ڕووت هه‌ن ده‌بێت بگووترێن. به‌داخه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای فێمینیزم ده‌كه‌ن، كه‌سانێكن كه شایانی ئه‌وه نین چاره‌نووسی گه‌لێكیان بخرێته ده‌ست، له‌وانه‌یه هه‌ر خوێنده‌واریشیان نه‌بێت، به‌وه ده‌خووڕن كه چه‌ند ساڵێكه له ئه‌وروپا و ئه‌مێركا كات ده‌گوزه‌رێنن. ئه‌گینا كوا با بزانین كێ چێ كردووه؟ به‌روبوومه‌كه‌ی چییه؟ مه‌ڵێ 4000 كتێبم نووسیوه، یان ڕۆژی 800 وتار بڵاوده‌كه‌مه‌وه. چونكه له خۆت زیاتر كه‌س نایانخوێنێته‌وه.
مه‌به‌ست: شێوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ل ئه‌م چینه پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه.
یاخود، ئامانجه‌كان هه‌ڵه‌ن؟
له‌وانه‌یه.
سه‌رێكی ئه‌م نموونه‌یه بكه ...
ساڵی 1972-شارۆچكه‌ی زایست-هۆله‌ند :-
دوو ئافره‌ت كه ژنی ماڵه‌وه‌ن، حه‌فته‌ی جارێك به‌شداری كۆبوونه‌و‌ه‌یه‌كی فێمینیزمی ده‌بن له شارۆچكه‌كه‌یان. ئه‌م دوو به‌ڕێزه زۆر وشیارن، ڕاده‌ی وشیاریان له مافی خۆڕووتكردنه‌وه به‌رزتره و ده‌یانه‌وێت به چالاكی شتێك پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا خۆیان و جیهانی بكه‌ن.
بیریان ده‌كرده‌وه؛ ئێمه ژنی ماڵه‌و‌ه‌ین، چۆن بتوانین له هه‌مان كاتیش‌دا جگه له كاروباری ناوماڵ، سوودی ترمان هه‌بێت، له‌ناو قاڵبی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ.
ئه‌وه‌بوو له ڕۆژێكی هاوینی هه‌مان ساڵ، بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانه‌وه‌ی شووشه‌و بتڵی به‌تاڵ درووستبوو. ئنجا درووستكردنی ته‌نه‌كه‌یه‌كی زبڵی تایبه‌ت به شووشه و گه‌ڕاندنه‌و‌ه‌ی بۆ كارگه. ئه‌مه‌ش، له 30 حوزه‌یرانی 1972 یه‌كه‌م سندووقی زبڵی تایبه‌ت به شووشه بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه، خرایه سه‌ر شه‌قام.
جێگای سه‌ربه‌رزییه كه دوو فێمینیستی وشیار، به‌م شێوه‌یه توانیان ڕووی زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان بگۆڕن و جێگای ده‌ست و په‌نجه ره‌نگینه‌كانیان دیاربكه‌ن. ئه‌مه خزمه‌تێكه كه قه‌ت له‌بیرناكرێت.
. . . . . . . . . . . . . . . . .
باشه نابێت فێمینیزمی كوردی كه‌متر ڕه‌خنه‌گربێت و ده‌ستبكات به كارێكی وا؟ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشیاری خه‌ڵك؟ ئه‌و شتانه‌ی ئێستا ره‌خساون په‌ره‌یان پێبدرێت؟ سوود له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا وه‌ربگیرێت؟
له‌وانه‌یه بڵێن، كاری وا له ئه‌وروپا ده‌كرێت. ڕاسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بیر له پیسی و خاوێنی بكاته‌وه، قه‌ت گووفه‌كه‌ی زبڵ درووستنه‌ده‌بوو. كێیه پاشماوه‌ی خواردن و زبڵی ماڵه‌وه فڕێده‌داته پشت دیواره‌كه‌وه؟ كه‌س بڵێ:خانم ئه‌مه وا نابێ؟
به‌ڵام دڵنیام سه‌دان كه‌س هه‌ن پێی ده‌ڵێن: خانم، بۆ له‌ترسی مێرد و براكه‌ت ناوێریت سنگ و مه‌مكت ڕووتكه‌یته‌وه؟
به‌ڕاستی گوناحه، چه‌ند ته‌مبه‌ڵێكی هه‌نده‌ران به ناوی ئافره‌تی كورد قسه‌بكه‌ن.
ڕۆژێكی زۆر خۆشتان بۆ ده‌خوازم

<< Home