Tuesday, July 22, 2003

 له‌ پرۆگرامی ClickOnline ـی باشترین كه‌ناڵی تێلیفزیۆنی جیهانی BBCworld، چاوم به‌م لینكه كه‌وت: http://www.dumblaws.com.
له‌م سایته‌دا باس له سه‌یرترین یاساكانی جیهان ده‌كرێت، بۆ نموونه:

فره‌نسا:
- ماچكردن له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر قه‌ده‌غه‌یه.
- له نێوان كاتژمێری هه‌شتی به‌یانی و ئێواره، 70% ی مۆسیقای بڵاوكراوه له رادیۆكان ده‌بێت، هی ئارتیستی فره‌نسی بن.

ئه‌وستورێلیا:
- مناڵ بۆی نییه جگه‌ره بكڕێت، به‌ڵام بۆی هه‌ی بیكێشێت.

كمبۆدیا:
- به‌كارهێنانی ده‌مانچه‌ی ئاو له‌شه‌وی سه‌ری ساڵ قه‌ده‌غه‌یه.

كه‌نه‌دا:
- شتێك كه نرخه‌كه‌ی 50 سێنت بێت، بۆت نییه به 50 پێننی بیكڕیت.

- ئه‌گه‌ر له به‌ندیخانه ئازادكرایت، له‌سه‌ر میری پێویسته، ده‌مانچه‌یه‌ك و گولله‌ و ئه‌سپێكت بۆ دابین بكات، تاوه‌كو بتوانین له‌شاره‌كه بچیته ده‌ره‌وه.

- له‌ شاری تۆرۆنتۆ، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممان، بۆت نییه له شه‌قامی Yonge Street له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ت هاواربكه‌یت.

بریتانیا:
- ئافره‌ت بۆی نییه له‌ناو ئۆتۆباس نوقڵ بخوات.
- سێكس له كونی كۆم قه‌ده‌غه‌یه.
- پیاو بۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌و میزبكات، به‌مه‌رجێ به‌ ته‌گه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی دابكات و ده‌ستی ڕاستی له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه بێت.

ئیتالیا:
پیاو بۆی نییه له‌ده‌ره‌وه دامه‌نی ژنانه بكاته به‌ر.

سكۆتله‌ند:
- بۆت نییه له كاتی سه‌رخۆشی، چێڵت پێ بێت.
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ده‌رگای دایت بۆ میزكردن، بۆت نییه ڕه‌تی كه‌یته‌‌وه.

ئسرائیل:
- چڵم ده‌رهێنان و لووت كۆڵینه‌وه له ڕۆژی شه‌مم قه‌ده‌غه‌یه.

سنگاپوور:
- هۆمۆسێكسوال بۆیان نییه له وڵات بژین.
- وێنه‌ی ڕووت قه‌ده‌غه‌یه.
- ئۆرال سێكس، مژین و لێسینه‌وه به‌ده‌م، قه‌ده‌غه‌یه.  ئۆرال سێكس به‌مه‌به‌ستی وه‌گڕهێنانی یه‌كتر ئازاده.

سویسرا:
- دوای كاتژمێر 10 ی شه‌و، بۆت نییه دوای به‌كارهێنانی ئاوده‌ستخانه‌ی ماڵه‌وه، ئاوی پێداكه‌یت.

تایله‌ند:
- بێ ده‌رپێ، بۆت نییه له‌ماڵ بچیته ده‌ره‌وه.