Tuesday, July 22, 2003

سروشت 3D  : پرۆگرامی "Terragen"، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌شانی 0.8.68 بڵاو‌كرده‌وه. شایانی باسه Terragen یه‌كێكه له به‌هێزترین پرۆگرامه‌كانی درووستكردنی سروشت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان. له‌م بواره‌دا شان له‌شانی پرۆگرامه گران-نرخه‌كانی وه‌ك BRYCE 3D ده‌دات. هه‌روه‌ها توانای جێبه‌جێكردنی وێنه‌ی جووڵاوی هه‌یه بۆ ده‌ركرنیان وه‌ك كورته فیلم. تا ئێستا به‌ خۆڕایه‌ و قه‌باره‌كه‌ی سه‌رسووڕمێنه‌رانه بچووكه. له‌وانه‌یه كه‌موكووڕییه‌كان بریتیبن له: نه‌بوونی ئامێری درووستكردنی دار و دره‌خت. نه‌توانینی سوود وه‌رگرتن له فایلی پرۆگرامه‌كانی تر.
Terragen