Thursday, December 25, 2003

هه‌ڵیده‌گرم كارناكات به ملی شكاوی ...

Wednesday, December 24, 2003

ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌شی كۆمێنت گه‌یشته 190

ئاخه باشه ئه‌مانه له كوێن؟ جنۆكه‌ن؟ تێناگه‌م جاربه‌جاریش كۆمێنتیان بۆ ده‌نووسرێ. كاتی خۆی هه‌ڵه‌یه‌كم كرد، كاتی ناونووسین، شوێنی ئه‌وه‌ی تێدانییه ئه‌دره‌سی بڵۆگه‌كه‌ت بنووسیت، بۆیه كاتێ كه‌سێ خۆی ناونووس ده‌كات، تا خۆی خۆی ئاشكرا نه‌كات نایدۆزمه‌وه.
ئه‌وه‌ یه‌كێ په‌یدابووه به ناوی nezire نێزیره نازانم چییه، ده‌ی ...
هه‌تا سه‌ر بمینی قون عاجبیاتیا بینی.

Tuesday, December 23, 2003

ئه‌م سكریپته قۆڕه زۆر به حیزانه كارده‌كات، ده‌ڵێی هین كراوه.

Sunday, December 21, 2003

ئه‌م سكریپته‌ی ده‌ستی چه‌پ، سه‌یر ده‌كات، كام بڵاگ شتی نوێی نووسیوه. له‌وانه‌یه بۆ گوڵه‌گه‌نم به‌سوودبێت. بۆ ئه‌وانه‌ش كه تاقه‌تیان نییه سه‌یری هه‌موو بڵاگه‌كه‌كان بكه‌ن به دوا بابه‌تی نوێ.
هێشتا له ژێر تاقیكردنه‌وه دایه و ته‌نها 33 بڵاگی نوێ تیایدا به‌ژدارن، كۆنه‌كانم تێنه‌كردوون.

دووباره جه‌ژنی له دایكبوونی عیسای كوڕی مریه‌می كاڕك و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ نزیكبووه‌وه. سه‌یره ده‌ڵێین عیسای كوڕی مریه‌م و ناڵێین كوڕی وێسف. ئه‌م دیارده‌یه‌ له ناو كورده‌واریش باوه، زۆر كه‌س هه‌ن به ناوی دایكیان ده‌ناسرێنه‌وه. ئێستا فێمینیسته‌كان لێم ده‌كه‌ونه بۆڵه‌بۆڵ، ده‌ڵێن جا چییه ئه‌گه‌ر به ناوی دایك بناسرێته‌وه؟ ده‌باشه خۆ منیش هیچ مه‌به‌ستێكم نییه.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م جه‌ژنه دونیا و دوكانه‌كان سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن. باشه كێرست-مان كه لای ئێمه به بابا-نوئێل ده‌ناسرێت جلی سووره، بۆیه ئه‌م ڕه‌نگه له زیاتر له هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تر بۆته سیمبۆلی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ. به‌ڵام دوكانه‌كانی فرۆشتنی جلی-ژێره‌وه به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیان سوور ده‌كه‌ن. مه‌مكدانی سوور، ده‌رپێی سوور، گۆره‌وی سوور، سوخمه‌ی سوور، ده‌رپێ سه‌رخه‌رمانی سوور، پێڵاوی سوور، گوریسی سوور، قامچی سوور. نازانم مه‌به‌سته‌كه چییه؟ به‌ هه‌ر حاڵ هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌نكه‌كانیان هێشتا به ده‌رپێی سوور نه‌بینیوه. به‌م ده‌رپێ سووره‌وه له ژێر داری كریستماس و ئاگردان، له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌فر باریوه‌و زۆر سارده، جا ئه‌و كات دوعاكردن بۆ عیسای كوڕی مریه‌م حه‌قه. لێی نزیك به‌وه‌ و بڵێ عیسا سه‌د ره‌حمه‌ت له خۆت و باوكت.
ئێستا فێمینیسته‌كان ده‌كه‌ونه‌وه بۆڵه بۆڵ و ده‌ڵێن قسه‌ی قۆڕ. قسه‌ی قۆڕ نییه،ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێت بۆ خاوه‌ن دوكانه‌كان، ئه‌وانیش ئه‌م كاره ناكه‌ن و شتی سوور نافرۆشن. ئه‌و فێمینیسته‌كه‌ی كه ده‌ڵێ من نایكڕم و هه‌ر ده‌رپێ گه‌وره‌كه‌ی به‌قه‌د چادرێك ده‌كه‌مه به‌ر، بزانه كێ زه‌ره‌ر ده‌كات. له‌‌وانه‌یه شه‌وێكت له ده‌ست بچێت، له هه‌موو ژیانتدا خه‌ونت پێوه نه‌بیبێ.

ده‌ی خۆ به‌ من چی؟ شوكور نه دارم هه‌یه و نه‌كه‌سیش له به‌رده‌م ئاگردان چاوه‌ڕێم ده‌بێت.

نازانم بۆ كه ده‌چمه پالتالك دڵم ته‌نگ ده‌بێ ...

Saturday, December 20, 2003

سكریپتێكم نووسیوه زۆر نازداره‌و كاره‌كانی ئه‌م لادێیه كه‌مێك ئاسان ده‌كات. یه‌ك عه‌یبی زۆر بچووكی هه‌یه‌؛ ئه‌ویش : كارناكات.

Friday, December 19, 2003

چه‌له‌بی و سه‌دام له نوێترین وێنه

Wednesday, December 17, 2003

via via...
vieni via di qui
niente piu' ti lega a questi luoghi
neanche questi fiori azzurri
via via...
neanche questo tempo grigio
pieno di musiche
e di uomini che ti son piaciuti

it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
good luck my baby
it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
I dream of you...

via via...
vieni via con me
entri in questo amore buio
non perderti per niente al mondo
via via...
non perderti per niente al mondo
lo spettacolo d'arte varia
di un'innamorato di te

it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
good luck my baby
it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
I dream of you...

via via...
vieni via con me
entri in questo amore buio
pieno di uomini
via via...
entra e fatti un bagno caldo
c'� un accappatoio azzurro
fuori piove, � un mondo freddo

it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
good luck my baby
it's wonderful
it's wonderful
it's wonderful
I dream of you...

paolo Conte
Gelato el Limone


خۆت چۆنیت وا به! پێویستناكات خۆت بگۆڕیت. یان Be yourself .
نازانێ ئه‌گه‌ر من myself بم، له‌وانه‌یه‌ چاره‌كێك سه‌عات له‌گه‌ڵم ئیداره‌نه‌كات.


تاریكی و سه‌رما به‌تاڵی ژووره‌كه‌م پڕده‌كه‌نه‌وه، خۆشم له‌ سووچێكه‌وه‌ دانیشتووم سه‌یری هه‌نگاوه‌كانیان ده‌كه‌م، جار به جاریش لێم نزێك ده‌بنه‌وه، ده‌یانه‌وێت بیان دوێنم. قسه‌م بۆ نایه‌ت، هه‌ستده‌كه‌م ماندووم و باش دڵم گیراوه. له‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگه‌كان مردوون، ده‌ڵێی سه‌د ساڵه ڕوویان نه‌كردۆته ئه‌م شاره. كه‌مێكی تریش سه‌یری ئه‌و كتێبه‌ی به‌ر ده‌ستم ده‌كه‌م، چوارساڵه هێشتا به‌شی یه‌كه‌میم ته‌واونه‌كردووه. خه‌و ده‌مباته‌وه‌ تا په‌نجه‌كانت ده‌كه‌ونه سه‌ما له‌گه‌ڵ هه‌موو داوه‌كانی قژم.


پێی ده‌ڵێم په‌له‌م لێ مه‌كه‌، تۆش پێی ده‌ڵێی په‌له‌م لێ مه‌كه‌. مه‌گه‌ر پێشینان ناڵێن: كه‌س به په‌له‌په‌لێ ناگاته هه‌له‌هه‌لێ.
په‌له‌م لێمه‌كه، په‌له‌ی لێمه‌كه.

سه‌یره، له‌وانه‌شه سه‌یرنه‌بێت، مرۆڤه‌كان دڕنده‌تر ده‌بن، مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌بن به مرۆڤ.
- "وه‌ره با پێت بڵێم بۆ دڵم ته‌نگه، ڕێگام بده با ڕوونی كه‌مه‌وه، به‌ڵام په‌له‌م لێمه‌كه تا یه‌كه‌م جار بۆ خۆمی ڕوونده‌كه‌مه‌وه."
- "تاقه‌تی ئه‌م قسه قۆڕانه‌م نییه، خۆ ژیان خۆی له خۆیدا خۆش نییه."

سارده، له‌وانه‌یه كووپێك چاوشیر گه‌رمم كاته‌وه. سارده‌و پاولۆ كۆنتێ به سمێڵی زلییه‌وه هاوارده‌كات Gelato el Limone ، ژووره‌كه ساردتر ده‌بێت.

به‌رامبه‌رم ده‌وه‌ستیت، سه‌یری چاوه‌كانم ده‌كه‌یت، نیگاده‌ده‌یت چۆن سه‌یری چه‌پ و ڕاست ده‌كه‌م. ده‌ڵێی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانت لای منن. ببووره به‌ڵام من پرسیاره‌كان نازانم چین. به‌رامبه‌رم ده‌وه‌ستی و ده‌ڵێی دوو ده‌قه‌م ماوه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كم ده‌ڕوات. به په‌له ون ده‌بیت.

- "هه‌ر كه‌سێك بێهاوتایه، Everyone is Unique . بۆ تۆش وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی تر بێهاوتا نابیت؟"
- زۆر پێكه‌نیم. كه هه‌موو خه‌ڵك unique بوون، چۆن هه‌موویان unique ده‌بن؟ ده‌ی دیاره ته‌نها خۆم به گاڵته‌كانی خۆم پێده‌كه‌نم.

له‌وانه‌یه سه‌فه‌رێك بكه‌م بۆ پراگ. له‌وانه‌یه لای كافكا میوان بم، له‌وانه‌شه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر پردی كارلی چواره‌م تۆم له‌گه‌ڵدا بیت. 

Saturday, December 13, 2003

ویستم ببم به باخه‌وانت.

Monday, December 08, 2003


Saturday, December 06, 2003




love is more thicker than forget
more thinner than recall
more seldom than a wave is wet
more frequent than to fail
it is most mad and moonly
and less it shall unbe
than all the sea which only
is deeper than the sea
love is less always than to win
less never than alive
less bigger than the least begin
less littler than forgive
it is most sane and sunly
and more it cannot die
than all the sky which only
is higher than the sky 



e e cumming

Wednesday, December 03, 2003

نایه‌ته‌وه بیرم له‌ كه‌یه‌كه‌وه ده‌ستم پێكردووه به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م زۆر ده‌مێكه، له‌وانه‌شه تا ده‌گه‌مه جێ نه‌زانم له كێوه هاتووم و زۆر دره‌نگ دابێت. ده‌ترسم ئه‌و كات هه‌مووتان ڕۆیشتبن. ده‌زانم به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌كه‌وتوومه ڕێ، دوو ده‌سته بیجامه‌ی خه‌ت‌خه‌ت و فڵچه‌ی ددان و قالبه سابوونێكیشم له‌گه‌ڵ خۆم هێنابوو، ده‌مگووت دنیایه ئه‌گه‌ر له شوێنێ مامه‌وه با په‌كم نه‌كه‌وێ.
ماندووم و زۆرم تینووه، چوزانم ده‌چمه شوێنێكی وا بێ ئاو و ئاوه‌دانی. له‌خۆم پرسیارده‌كه‌م باشه بۆ ئه‌م ڕێگایه؟ بۆ ئه‌م شوێنه؟ ده‌زانم ئێمه‌ی مرۆڤ له هیچ شوێنێ ئارام ناگرین به‌ڵام خۆ هه‌زار رێگای تر هه‌بوون. دیاره منیش نانی شوانم خواردبوو. دووباره بیرده‌كه‌مه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ده‌ترسم ڕێگا بزركه‌م یا هه‌ر پێی نه‌زانمه‌وه. تاوێك داده‌نیشم بزانم كه‌سی تری سه‌رلێشێواوی وه‌ك من به‌م ڕێگایه‌دا ناڕوات. جا گریمان یه‌كێكم لێ په‌یدا بوو، خۆ ئه‌م ڕێگای دیاره و له‌وانه‌یه هێشتا ماندوونه‌بووبێت.
تاوێكی تریش ده‌كه‌ومه‌وه سه‌رسوڕمان.

Tuesday, December 02, 2003


I prefer women with a past. They're always so damned amusing to talk to.

Oscar Wilde