Monday, August 04, 2003

بۆ نانی نیوه‌ڕۆ چوومه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی پێشتر له 15-07 باسمكردبوو. ئه‌مجاره‌یان هه‌ر له‌هه‌مان شوێنی پێشوو هه‌مان پیره‌پیاو دانیشتبوو. منیش چووم له‌ ته‌نیشتی دانیشتم.
لێم پرسی:‌ ده‌مێكه لێره‌یت؟
وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، منیش حه‌زم نه‌كرد دووباره‌ی كه‌مه‌وه، ووتم نه‌وه‌ك له‌قووڵایی بیركردنه‌وه‌دا بێت. كه‌مێكی پێچوو، به‌ده‌نگێكی زۆر زۆر نزم ووتی:
 زۆر ده‌مێكه لێره‌م.