Monday, November 29, 2004

دووباره‌ سه‌ری ساڵێکی تریش نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ڕه‌نگی سوور جامخانه‌ی دوکانه‌کان داده‌پۆشێت. ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌ی چاو کوێرده‌کات، ده‌ڵێن زۆر ڕه‌نگێکی سێکسییه ‌و‌ زۆربه‌ی پیاوان وه‌ک گای شه‌ڕکه‌ر خووی پێوه‌ده‌گرن. ''کێرست-مان'' یان بابانوێل، جله‌کانی سوورن و هه‌رئه‌وه‌نده‌ش، جا نازانم بۆ ده‌بێت ڕه‌نگی هه‌موو شتێک سووربکرێت. ده‌رپێی سوور و مه‌مکدانی سوور و چوزانم چی سوور و ....

باشه‌ ده‌بێت له‌ کرداردا چۆن ڕووبدات؟ ژنه‌که‌ ده‌رپێیه‌کی سوور ده‌کڕێت و ده‌ڵێت پیاوه‌که‌ ده‌رپێیه‌کی سوورم بۆ کڕیویت؟ له‌وانه‌یه‌.

خۆ پیاوانێکی زۆریش هه‌ن تا ده‌نکه‌کانیان ده‌رپێیه‌کی نوێ نه‌کڕیت، زه‌وقیان هه‌ڵناسێت.



ئه‌م ڕۆژانه‌ له‌ زۆر جامخانه‌کان دیارده‌یه‌کی تریش ده‌بینیت؛ نووسراوه‌: ئێستا بیکڕه‌، ساڵی 2005 پاره‌که‌ی بده‌.

جا باشه‌ بۆ قه‌وله‌ ساڵی 2005 پاره‌م هه‌بێت ؟؟؟



دێته‌وه‌ بیرم ڕۆژێک کچێکی براده‌رم، وتی ده‌مه‌وێت بۆنێک (عه‌تر) بکه‌مه‌ دیاری بۆ دۆسته‌که‌م حه‌زده‌که‌م ڕای تۆ وه‌رگرم.

وتم نازانم ئه‌مه‌ شتێکی زۆر تایبه‌ته‌، هه‌ر که‌سه‌ حه‌زی له‌ شتێکه‌ به‌ڵام من زیاتر شتی قورس به‌کارده‌هێنم، Boss Elements یان Azzaro. وتی نا Boss کۆنه‌ ده‌نکه‌که‌م بیرده‌خاته‌وه‌، Azzaro باوکم به‌کاری ده‌هێنا. وتم ئه‌ی Davidioff cool water ؟ وتی نا ئه‌مه‌ کۆنه‌ ده‌نکه‌که‌ی ترم بیرده‌خاته‌وه‌. په‌کووووو.

خۆ ڕاسته‌ منیش شامپۆی Organics کۆنه‌ ده‌نکه‌که‌م وه‌بیرده‌خاته‌وه‌ و زۆربه‌ی قاوه‌خانه‌کانی ئه‌م شاره‌ کۆنه‌ده‌نکه‌کانی ترم بیرده‌خه‌نه‌وه‌. جا پیاو له‌ماڵه‌وه‌ دانیشێت زۆر باشتره‌.



ئه‌ی ئه‌گه‌ر بابانوێل به‌ده‌ستی تێرۆریستێک بکوژرێت؟ ساڵێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جا وه‌ره‌ درۆ بۆ مناڵه‌کانت بکه‌، بڵێ نا ئه‌وه‌ی کوژرا بابانوێل نه‌بوو براکه‌ی بوو.



خودایه‌ به‌دوورمان خه‌یت له‌ هه‌موو فعلێکی خراپ.



----------------------------------------

ده‌رپێ: له‌ ڕۆژهه‌ڵات پێی ده‌ڵێن شۆرت چونکه‌ بۆ مه‌له‌وانیش به‌کاری ده‌هێنن.