سه‌ردانێکی چه‌ند سایتێکی کوردیم کرد، لێم مه‌پرسه بۆ! چاوساخ و کوێر به‌قه‌د یه‌ک ون ده‌بن له لادێی ئه‌م جیهانه.
سه‌یره و سه‌یریش نییه، ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه بابه‌ته‌کان نه‌گۆڕاون، که‌سه‌کانیش هه‌ر خۆیانن.
دوێنێ شه‌و سه‌یری سه‌ته‌لایته کوردییه‌کانم کرد، به‌ڕاستی حه‌قه ناوییان بنێین که‌ناڵه‌کانی نۆستالجیا. له وه‌تی دونیا درووست بووه، ئه‌و که‌سانه هه‌ر هه‌ن، گۆرانی بێژی کورد وه‌ک سه‌رۆکی عه‌ره‌ب تا نه‌مرێت واز له گۆرانی گووتن ناهێنێت.
ئه‌وه‌ی خۆشه ڕه‌خنه‌گره‌کانیش هه‌ر خۆیانن. دوێنێ شه‌و یادی ملیۆن ساڵه‌ی عه‌یرانی کوردی بوو به سه‌رکردایه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاو حاره‌ب حوسمان. یه‌ک له‌وانه‌ی ته‌له‌فۆنیان کرد، نازانم بۆ له‌کاتی پرۆگرام ده‌بێت په‌وه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌بێت؟، به‌ڕێز وریا ئه‌حمه‌دی عوودلێده‌ربوو.
سه‌یره‌و سه‌یریش نییه، سه‌ردانی چه‌ند سایتێکی کوردیم کرد، خێرا ڕام کرده ده‌ره‌وه، خه‌ریک بوو بخنکێم. بابه‌ته‌کان ئه‌وه‌نده کۆنن، فڕییان به هیچ ڕاستییه‌که‌وه نییه. ڕه‌گه‌زپه‌رستی و کۆنه‌په‌رستی و ئیمپریالیزم و کوردستانی گه‌وره و به‌یاننامه و چه‌ند وشه‌یه‌کی زلی تر که نووسه‌ر له باب و باپیرانه‌وه بۆی ماونه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بیانکاته میراتی نه‌وه‌کانی دوای ئێمه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بمرین.
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دوێنێ ده‌گه‌ر حاره‌ب حوسمانی، (ستافێک) زانا و پسپۆریش دانیشتبوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه زاناترینیان، په‌یمانگای هونه‌ری ته‌واوکردبوو، که نا-ئه‌کادیمیترین شوێنی فێربوونی مۆسیقایه، ته‌نها فێری ژه‌نین ده‌بیت و هیچی تریش.
دڵنیام سه‌د ساڵی تریش ده‌م و چاو و وشه‌کان له میدیای کوردی ناگۆڕێن.
چه‌ند خۆشه پیاوێک پرۆفیسۆر بێت و کوڕه‌که‌ی ببێت به فیته‌ر یان وه‌ستای پاسکیلان. وابزانم ئه‌مه هه‌ر کفره له ئه‌ده‌ب و فۆلکلۆری کوردی.

<< Home