Saturday, October 09, 2004

زۆر جار، زۆر کات، هه‌ندێک شت هه‌ن نه‌یانزانیت زۆر باشتره.



له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌که‌م له‌ چێشتخانه‌یه‌ک دانیشتبووین، نانی نیوه‌ڕۆمان ده‌خوارد. ئه‌م کابرا به‌ته‌مه‌نه‌ هه‌ر چۆنێک ده‌می بجوولێت باسی سێکس ده‌کات. په‌ندی پێشینان ده‌ڵێت: عومرم گه‌یشت به‌ هه‌شتا - ک**م به‌کاره‌ هێشتا.



وتی ده‌زانی ئێمه‌ی پیاو، جێگای باوه‌ڕی نین، سه‌د ژن و دۆستیشمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ژنێکی ترمان لێ هه‌ڵکه‌وت، هه‌رده‌م ئاماده‌ین بۆی.



وتم: بۆ ژن وانین؟ یانی ئه‌گه‌ر ژنێک دۆست/مێردی هه‌بێت، قاچاخ لێ نادات.



وتی: نا ژن/ئافره‌ت جیاوازه‌، تا پڕ به‌ دڵ زه‌لامێکی خۆش نه‌وێت ناتوانێت له‌گه‌ڵی بخه‌وێت.



وتم: تۆ باسی ساڵانی پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌که‌یت، ئیستا وا نییه‌.



وتی: چۆن؟



وتم: ئێمه‌ی پیاو، ناتوانین شت بشارینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر کارێکمان کردبێت، هه‌ر له‌ ده‌موچاومان دیاره‌.

ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر ڕۆژێکیان مێرده‌که‌ت زۆر دڵی خۆش بوو و دیاریێکی به‌نرخی بۆ کڕیبووی، بزانه‌ ئه‌وه‌ به‌دکاریێکی کردووه‌."

که‌چی ژن ئه‌گه‌ر سه‌د به‌دکاریشی کردبێت، نایزانیت و به‌ڕوویه‌وه‌ دیار نییه‌.



هه‌رچه‌نده‌، هه‌ندێک شت هه‌ن نه‌یانزانیت باشتره‌.



ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی 60 گوڵه‌که‌م بۆ باسکردوون؟