Sunday, October 31, 2004

هه‌ڤاڵێکم چووبوو بۆ زاخۆ، که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ دیاری 2 کیلۆ قاوه‌ی کوتراوی بۆ هێنام. له‌ ئه‌وروپا به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی یان تورکی به‌ناوبانگه‌، بۆ فیلته‌ر ده‌ست نادات، وا باوه‌ که‌ بکوڵێنرێت. لای خۆشمان ته‌نها بۆ سه‌یرکردنی به‌خت به‌کاردێت، ئه‌گه‌ر ویستت بزانیت که‌ی ژن دێنیت و چه‌ند منداڵ ده‌بێت و شتی وا.

دوو کیلۆ قاوه‌که‌ له‌ ناو کیسێکی زۆر سه‌یردا پێچراوه‌. کیسه‌که‌ش کیسه‌ی Whiskas ـه‌، که‌ بریتییه‌ له‌ خواردنی پشیله. باشه‌ ئه‌م قاوه‌یه‌ بۆ خراوه‌ته‌ ناو کیسه‌ی خواردنی پشیله‌؟ باشه ‌دوکانداره زاخۆییه‌که‌ نازانێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ حاڵی بووه‌، ئه‌ی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌م 17 ساڵه‌ له‌ ئه‌وروپایه‌، چۆن به‌لایه‌وه‌ ئاسایی بووه‌ قاوه‌ بخرێته‌ ناو کیسه‌ی خواردنی پشیله‌؟ له‌وانه‌یه‌ پیس نه‌بێت به‌ڵام ... جوان نییه‌.

زۆرم بیر لێ کرده‌وه‌، تا نیوه‌ی شه‌و. باشه‌ ده‌بێت له‌ کوردستان Whiskas بده‌ن به‌ پشیله‌کان؟

باوه‌ڕناکه‌م. ئه‌ی ئه‌م کیسه‌یه‌ چۆن گه‌یشتۆته‌ زاخۆ؟