Sunday, October 19, 2003

‌The prostitute and the disabled man

له‌سه‌ر ڕێگای ماڵه‌وه‌مان شه‌قامێكی گه‌وره هه‌یه، به‌شه‌و پڕده‌بێت له‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ پاره له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن prostitute، به‌كوردییه‌كه‌ی نازانم ده‌بێته چی. ئه‌م ئافره‌تانه ئیتر له هه‌ردوو لای شه‌قامه‌كه وه‌ستاون خه‌ریكی فرۆشتنن. جا ئه‌گه‌ر به ئتۆمبیل بیت ئه‌وا هه‌موو كاره‌كان له‌ناو ئه‌م شوێنه بچووكه‌دا ڕووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر پیاده‌ش بیت، ئیتر ده‌چیته پشت دیواره‌كه‌وه. باوه‌ڕكه نازانم نرخه‌كه‌ی چه‌نده چونكه به‌ڕاستی شه‌رم ده‌كه‌م پێی بڵێم دانه‌ی به‌چه‌نده. خۆی ئه‌مانه كاری ڕه‌ش ده‌كه‌ن بۆیه كه‌مێك هه‌رزانترن له‌و شوێنانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی باج ده‌ده‌ن.
شه‌وێكیان پیاوێكی ئفلیج و گۆج له‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌كه‌و دانیشتبوو خه‌ریكی مامڵه‌كردن بوو، كێشه‌و بێشه‌یه‌كی زۆربوو، وامزانی له‌سه‌ر نرخ پێكنه‌ده‌هاتن. بێنی پێش چاوی خۆت، كابرایه‌كی ئفلیجی ناو عاره‌بانه‌یكی ئه‌لكترۆنی خه‌ریكه مامڵه‌ی گان ده‌كات!!!!!
ئه‌م ڕووداوه‌م به‌بیرهاته‌وه كاتێ هه‌واڵێكی زۆر سه‌یرم به‌رچاوكه‌وت. له‌م وڵاته به‌هه‌شته‌ی منی لێم، گۆجه‌كان بۆیان هه‌یه مانگی بایی 125� بچنه قه‌حپه‌خانه، بمبوورن بۆ ئه‌م وشه‌یه‌. به‌ڵام كاتێك ده‌چن پاره‌كه‌یان بۆ سه‌رف بكه‌ن، ده‌بێت وه‌سلی قه‌حبه‌كه‌ نیشانبده‌ن، دووباره‌ بمبوورن بۆ ئه‌م وشه‌یه‌ش. جا لێره كێشه درووستده‌بێت، چونكه كام قه‌حبه به وه‌سل كارده‌كات؟؟؟ جا داواكاری گۆجه‌كان ئه‌وه‌یه كه پاره‌كه‌یان بۆ سه‌رف بكرێت بێ ئه‌وه‌ی وه‌سل و پسووله نیشان بده‌ن.
شایانی باسه گۆجه‌كان ده‌ڵێن، دوای چوونیان بۆ قه‌حبه‌خانه، زۆر ئارامده‌بن و كه‌متر ده‌رمانیان پێویسته‌.