شیرینی عبادی و خه‌ڵاتی سایته كوردییه‌كان
جارێكی تریش خه‌ڵاتێ دابه‌شده‌كرێت و جارێكی تریش مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه خه‌ون بینین، دووباره و سه‌دباره كورد بێبه‌ش ده‌بێت. دووباره‌ش بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه خه‌ڵاتی سایته كوردییه‌كان زۆر پڕ مانا‌و بایه‌ختره له‌م نۆبله‌ی وای كردووه قوڕبه‌سه‌رێكی وه‌ك عبادی پڕ به دڵ باوه‌ڕبكات كه شایانی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه و ئه‌وانه‌ی له مهرابادیش چاوه‌ڕوانی بوون له ستانسه‌و بێهۆشییه‌كی فراوان ده‌خوولێنه‌وه.
یه‌شار كه‌مالیش ده‌خرێته‌وه ده‌لاقه‌كانه‌وه.
زۆر ده‌مێك نابێت نه‌جیب مه‌حفوز ی میسری وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی خۆی خسته ناوه گه‌وره‌ترین په‌ڕتووكخانه‌كانی جیهانه‌وه. له‌بیرمه گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی میسر؛ یوسف ادریس و احسان عبدالقدوس پشت گوێ خران و به شایه‌دی مه‌حفووز هه‌ردووكیان خاچ كران. له‌بیرمه نه‌جیب مه‌حفووز ته‌نها نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆی بوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌ی له داگیركه‌ر نه‌ده‌گرت، كه بووه هۆی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م پاداشته.
له‌بیرمه له‌سه‌ر هه‌مان لیسته‌ی عبادی، لویس ئیناجیۆ لوله دی سیلڤا سه‌رۆكی پێشووی برازیل و گیۆرگ ریانی والی ولایه‌تی ئیللینۆیس كه ناوی 167 زیندانی له لیسته‌ی سێداره‌دان توانی بسڕێته‌وه.
ناوه‌كان زۆرن و ده‌سته‌كی كارگێڕی هیچ یه‌كیان به‌ری چاویان ناگرێت، شیرینی عبادی نه‌بێت، مه‌گه‌ر هاڤڵی چیك له‌بیركرابێت، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی توانی شه‌ڕی نێوانه چیك و سلۆڤاك به ڕووسووری له‌به‌رببات.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕده‌كه‌ی شیرین به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنی به‌راوورده له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی مه‌زنی وه‌ك هاڤڵ، ئه‌وكات خه‌ڵاتی تۆ له نۆبل گه‌وره‌تره به‌ڵام هه‌ر به‌قه‌د شیرینی عبادی ماریۆنێتێكی بێقیمه‌تیت.

<< Home