Tuesday, October 14, 2003

نازانم، ده‌مێكه كه‌س نانووسێ، له‌وانه‌شه بنووسن و من خۆم ئاگادارنه‌بم. ئه‌گه‌ر وا بڕوات له‌وانه‌یه زۆری پێنه‌چێت تا لادێكه‌مان داده‌خرێت. به خوا ناحه‌قنین، ئه‌وه ساڵ‌و نیوێكه ده‌نووسن و له‌وانه‌یه پێویستییان به پشوودانێك هه‌بێت. سه‌باره‌ت بۆ خۆمه‌وه، نازانم باسی چی بكه‌م، بابه‌تم نه‌ماوه بۆیه ده‌مێكه بۆ خۆم ره‌سم داده‌نێم به‌تایبه‌تی ئه‌‌و كچه ڕووته‌ی حه‌مامه‌كه‌ی غازی عه‌نته‌ب. ده‌چم كه‌مێك له‌ناو تۆڕ و مۆڕی ئنته‌رنێت به دوا بابه‌تێك ده‌گه‌ڕێم ئه‌گه‌ر شتێكی قۆڕم دۆزییه‌وه ئاگادرتان ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زیش بكه‌ن پارچه شیعرێكتان بۆ ده‌نووسم، یان ئه‌و شیعره بڵاوده‌كه‌مه‌وه كه له شه‌وێكی زستاندا من و خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی لادێكه‌مان نووسیمان: ‌به‌رده‌قانی ده‌خوا نانی به‌یانی ..... هتد.