Saturday, July 12, 2003

نه‌مانی بابه‌ت:  دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له پشووی هاوین، هه‌رچه‌نده بۆ هیچ شوێنێكیش نه‌چووبووم، هه‌ستده‌كه‌م كه بابه‌ت نه‌ماوه‌ له‌سه‌ری بنووسم. باشه خۆ ڕاسته ئه‌م ماڵه هه‌روا نابێت، چه‌ند ڕۆژێكه شتێكی لێ نه‌نووسراوه.

ده‌توانم باسی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو بكه‌م.

ڕۆژی چوارشه‌ممه چوومه كار له وزاره‌تی داد، تا سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆ. دوای كچێكی هاوڕێم زه‌نگ زه‌دێ و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه چووین له پاركێك پاڵ كه‌وتین و ئێواره هه‌رسێكمان به‌یه‌كه‌وه نانمان خوارد. سه‌یربوو، ئه‌م جۆره هه‌سته، من و ژنێك و كچه‌مناڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزی نانخواردن، ئێتسا كه ته‌مه‌نم 30 ساڵه، دیاره هه‌ست كردن به درووستكردنی خێزانێكی بچووكی وا، به‌هێزتر ده‌بێت، له‌وانه‌شه به‌گووره‌داچووبم.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌یانی زوو چووم بۆ كار، به‌ڕاستی زۆر زۆر ماندووبووم، ئه‌وه‌نده ماندووبووم تا ئاره‌قه به‌ناو كه‌لێنی قنگمدا ده‌چۆڕایه‌وه.
ئێواره‌كه‌ی ته‌له‌فۆنم بۆ سوزان كرد. سوزان ده‌نكی مارسێلی هاوڕێمه. ووتی دوای كار وه‌ره لای ئێمه نان بخۆ. ووتی چه‌ند هاوڕێشم دێن.
 
له‌ڕێگام بۆ لای سوزان، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كچێك له‌ته‌نیشتم دانیشتبوو و ده‌ستی كرد به‌ چه‌قه چه‌ق. ووتی: زۆر گه‌رمه. ووتم: ڕاسته زۆر. ئنجا ده‌ستی كرد به شوڕم شوڕم شوڕم شوڕم.

به‌هه‌رحاڵ خێرا بتڵێك واینی په‌مه‌ییم كڕی، چونكه به‌هاوین له‌گه‌ڵ پاستا خۆشه. پێویستیش ناكات لێره بچیته سیستم بڵاگه تا واین بكڕیت، خۆ من له سویدی دڵته‌نگ نیم.

ئیتر نانمان خوارد و زۆرمان خوارده‌وه، دوای نان ئێمه‌ی كوڕان چوین بۆ پارك و تۆپێنمان كرد، كچانیش چوونه ڕۆخ ده‌ریا بۆ چاوحیزی كردن.

22:00 تا 23:00 له‌سه‌ر شه‌‌قام دانیشتین بۆ بیره نۆشكردن. سه‌عات یانزه تا یه‌كی شه‌و چووین بۆ ئێستگه‌ی رادیۆ، من و مارسێل هه‌ندێ قسه‌ی قۆڕمان بۆ خه‌ڵكی گوناح كرد. دوای سه‌عات یه‌ك چووین بۆ pub به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ت بوو به خه‌ڵكی هۆمۆ بۆیه زوو هاتینه‌ده‌ره‌وه، چووین بۆ شوێنێكی تر، ئه‌مه‌یان هه‌ر وه‌ك به‌هه‌شت وابوو، ئه‌وه‌نده‌ی كچی جوان و ده‌ستڕه‌نگین و كابانی لێبوو، هه‌ر باس ناكرێ. جا هه‌موویان چاویان ڕه‌ش و گه‌وره‌بوو.

لێشم مه‌‌پرسه چۆن و له‌كوێ خه‌وتم، چونكه خۆشم نازانم، له‌وانه‌شه هه‌ر نه‌خه‌وتبم. دوێنێ ئێواره‌ش دووباره‌ له‌ ڕه‌خ ده‌ریا پاڵكه‌وتین بۆ چه‌ند سه‌عاتێك.

ئه‌مه‌ش پێی ده‌گووترێ؛ فیلۆسۆفیای ڕێگای-ماڵ نه‌ناسینه‌وه.

pubbbbbbbbbbb