بۆ به‌ڕێز ناسیری ڕه‌زازی له‌گه‌ڵ ڕێزمدا:
تكایه ئه‌گه‌ر یه‌كێ ناسیر ده‌ناسێ ئه‌م پایه‌مه‌ی منی پێبگه‌یه‌نێ، سوپاسی ده‌كه‌م:
ئه‌و ڕۆژه به ته‌لیفۆنه‌وه شتێكی فه‌رموویی ده‌رباره‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك:
به‌ڕاستی زۆر هێرشی بردنه سه‌ر زیره‌ك، گوایه كاتی خۆی گۆرانی به شا هه‌ڵگوتووه، باوكی فۆلكلۆری كوردی نییه و هه‌روه‌ها سروودی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی تێكداوه:" سروودی ئه‌مڕۆژی"، زۆر قسه‌ی قۆڕی تریش.
له‌لایه‌كی تر، مه‌رزییه‌ی خێزانی، هێرش ده‌باته سه‌ر خێزانی زیره‌ك، گوایه له كاتی نه‌خۆشی خزمه‌تی نه‌كردووه.
به‌ڕێز ناسیر، باوه‌ڕم پێبكه، ئه‌و شوێنه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك له دڵی كورد هه‌یه‌تی، نه تۆ و نه خێزانه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵی تریش گۆرانی بڵێن ناگاته میلێمهترێكی ئه‌و شوێنه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك، ده‌زانم سك-ئێشان خۆش نییه.
خۆ به‌زۆری نییه، بۆت نییه هیچ بهراوردیێك له‌نێوان خۆت و حه‌سه‌ن زیره‌ك بكه‌یت، چونكه سێ‌و و هه‌رمێ له‌یه‌ك ته‌رازوو ناكێشرێن. په‌ندی كوردیش ده‌ڵێ: مه‌ڕ به‌پێی خۆی ، بزنیش به‌پێی خۆی. دیاره توانای به‌ڕێزتانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه. هیوادارم له داهاتوو وازبێنن له هێرش بردنه سه‌ر زیره‌ك، چونكه خۆی و هه‌ر خۆی به ته‌نیا خوای گۆرانی كوردی فۆلكلۆر و مۆدێرن و پۆست-مۆدێرنه.
<< Home