Tuesday, June 10, 2003

به‌رامبه‌رم وه‌ستا، كاتێ ئێواره‌ی فێنكی هاوین شنه‌یه‌كی نه‌رمی هه‌ڵكردبوو. ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌شی نه‌گوت، كه‌مێكی تریش هاته‌ پێش. یه‌كه یه‌كه دوگمه‌كانی كراسه‌كه‌می كرده‌‌وه‌، ده‌ستێكی خسته سه‌ر لایه‌كی سنگم و لێوه‌كانی خستنه سه‌ر لایه‌كه‌ی تر. ویستم شتێك بڵێم به‌ڵام نه‌یهێشت. ده‌ستی برده پشته‌وه‌و كراسه‌كه‌می له‌دواوه له‌ پانتۆڵه‌كه‌م ده‌رهێنا. به باسكی چه‌پی ناوقه‌دی گرتم، به‌ده‌ستی ڕاستیشی خه‌ریكبوو خۆی ڕووتده‌كرده‌وه.
ویستم بڵێم: "ناوت چییه؟".