Wednesday, June 11, 2003

خه‌ریكبووم ده‌په‌ڕیمه‌وه بۆ شه‌قامه‌كانی ئه‌و دیو،  بینیم كچێ به ده‌رپێ و مه‌مكدانه‌وه له‌ دوكانی به‌رامبه‌ر سه‌یرم ده‌كا. ترپه‌ی دڵم له 72 ترپه‌‌وه گه‌یشته 7200 له چركه‌یه‌ك. ڕاسته ڕۆژێكی وا گه‌رمی هاوین واده‌كات هه‌موومان خۆمان ڕووتكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ڕێزنان له ده‌ورووبه‌ر واده‌كات ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت به جلی ژێره‌وه نێینه سه‌ر شه‌قام. له‌وانه‌یه من له مۆدێله كۆنه‌كان بم، به‌ڵام قنگ نیشاندان له‌ژێر پانتۆڵێكی سپی ته‌نك، كارێكی جوان نییه، ئه‌گه‌ر چاوێكیش بكه‌یته دووچاو و سه‌یری ڕاست و چه‌پكردنی لا سێوه‌كانی قنی بكه‌یت، له‌وانه‌یه تووڕه‌ش ببێت، له‌وانه‌یه بڵێ " بێ ته‌ربییه‌ت، دیاره قه‌ت قنت نه‌دیوه!!".
به‌هه‌ر حاڵ، زۆر دڵم خۆشبوو، له دڵی خۆم ده‌مگووت: باوكه‌ڕۆ ئه‌مه هه‌ر لێره خۆی ڕووتكردۆته‌وه، ئه‌ی ده‌بێ له‌ماڵ چ بكات؟!. 
كه‌مێكی تریش دیقه‌تم دا و لێی چوومه پێش، دیتم بووكه‌شووشه‌ی ناو جامخانه‌ی دوكانه‌كه بوو. هه‌ر باش بوو له‌كاتی په‌ڕینه‌وه ئۆتۆمبیلێك لێی نه‌دام.