ساڵێك بڵاگی كوردی:
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار بڵاگی كوردی نووسرا. یه‌كه‌م بڵاگیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بوو، چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش گوڵه‌گه‌نم، كه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م لادێیه بۆ به‌ڕێزیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م ساڵه‌دا زۆر خه‌ڵك هاتن و زۆریان چوون. به‌ڕاستی ساڵێكی پڕ به‌رزی و نزمی بوو. زۆر خه‌ڵكمان ناسی و زۆریشمان له‌بیركردن. هه‌ر لێره‌ش خۆشه‌ویسته‌كه‌م ناسی. بۆ من ژیان لێره‌وه ده‌ستی پێكردو دڵنیام لێره‌ش كۆتایی پێدێت.
دوای مانگێك هه‌ڵساین به درووستكردنی به‌شی كۆمێنت. بۆ من یه‌كه‌مجاربوو له ژیانمدا كارێك بكه‌م، كه وا سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌م شێوه‌یه به‌كاربێت. له‌م ساڵه‌دا 6348 نووسران به‌ڕێژه‌ی 20 كۆمێنت له ڕۆژێكدا.
یه‌كه‌م كۆمێنتیش له ڕۆژی 01-07-2002 نووسراوه كه به‌رده‌قانی بۆ گوڵه‌گه‌نمی نووسیوه: "ده‌ستتان خۆش ، وادیاره به‌شی كۆمێنتار كارده‌كات".
وابزانم Alectoris ئێستا بۆته ئامرازێكی جوان و پڕ له ئاسانی كه گه‌لانی تری هێشتا خه‌ونیان پێوه نه‌بینیوه.
ده‌ستخۆشی له هه‌موو نووسه‌ران و میوانان ده‌كه‌م كه بوونه‌ته مانایه‌كی پاراستن و پێشخستنی ووشه‌ی كوردی.
یه‌كێك له‌و سایتانه‌ش كه پار ساڵ 12342 جار سه‌ردانم كرد، بڵاگی تهوارخان بوو كه ئێستا ڕووتبۆتهوه له هه‌موو جۆره ژیانێك، زۆر به‌داخه‌وه.
ئێستا ؟ هێشتاكهمێكی تر ده‌مێنمه‌وه، تا ساتێكی تر منیش ماڵئاواییتان لێده‌كه‌م.

<< Home