Friday, May 30, 2003

زبانی فارس
به هه‌ڵكه‌وت چاوم به‌م سایته كه‌وت:‌ مجتمع کامپيوتري لينوکس كه له‌شاری سه‌قزی دڵ و قودسی كوردستان‌ بڵاوده‌بێته‌وه. نازانم كوردن یان نا به‌ڵام به‌ فارسیه حه‌یاته‌كه ده‌نووسن. به‌ڕای من خه‌ڵكی سه‌قز كوردن و ووڵاتپارێزن. ئه‌و زانیارییه‌ی له‌م سایته‌دا هه‌یه، له‌وانه‌یه زۆر به‌سوودبێت بۆ جیهانی تازه‌پێگه‌یشتووی كورد له ناو تۆڕدا. باشه بۆ به كوردی نانووسن؟؟؟؟؟؟؟؟؟
زمانه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده ئێسك-گرانه؟ نازانم. هه‌رچۆنێك بێت، وابزانم 2000 كورد له ڕۆژهه‌ڵات بڵاگیان هه‌یه‌و، ته‌نها واریپال نه‌بێت، هه‌ر هه‌موویان به زمانی فارس ده‌نووسن. دیاره ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه‌و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه. له‌وانه‌شه پێویستی به‌ فه‌توا هه‌بێت، یا ئێمه‌ش بڵێین:"ئه‌وه‌ی كورده‌و به‌ زمانی فارس ده‌نووسێ، ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێ" ؟