كوردی ناوه‌ڕاست :
ئه‌مڕۆ شتێكی خۆش ڕوویدا، خۆش؟ بابڵێین ناخۆش، یان بڵێین شتێك ڕوویدا. ئیمێلێكم له سایتێكی كوردییه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت كه باسی genealogy زمانی كورد ده‌كات، ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه: لینك.
ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری بكه‌یت، ده‌بینیت باسی proto-Kurdish كراوه، باشه زۆر سه‌یره، پرۆتۆ یانی چی كاتێ زمانه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شتی پێنووسراوه؟ پرۆتۆ له‌كاتێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی نووسراومان هه‌بێت له سه‌ره‌تای درووستبوون یان گۆڕانكاری گه‌وره له زمانێكی دیاریكراودا. باشه، گرفتێك نییه، ئه‌ی Central Kurdish ؟ ئه‌مه‌یان واتا كوردی سۆرانی، ناویان ناوه كوردی ناوه‌ڕاست، خۆزگه كاتی سازكردنی ئه‌م دۆكۆمێنته یه‌كێ بۆی ده‌نووسین ' دۆشاو '. به‌ڕای من، نا من ڕام نییه. منیش به‌ڕاستی زۆر تووڕه‌بووم و وه‌ڵامی ئیمێله‌كه‌م دایه‌وه:
please stop this scientific none-sense
ئه‌مانیش ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌یان بوو، به كورتی:
We are sorry that our e-mail has by mistake been send to a non-scientific member of our mailing list
واتا من non-scientific كه‌سێكم و به‌ڕێزیان له سكماكییه‌وه تووشی نه‌خۆشی scientific بووه. منیش دووباره وه‌ڵامم نارده‌وه و نووسیم:
please shut up and get a real job.
جا خۆ ئه‌مانیش گۆج نین و ئیمێلیان هه‌یه و وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌یان بوو:
I see who you are, Mr. It group,
I will pass you comment to our community,
منیش نووسیم:
so what?
به هه‌ر حاڵ ده‌توانین ده‌رسێك وه‌ربگرین له‌م قسه قۆڕانه‌ی سه‌ره‌وه.
له‌زۆر شوێنی جیهاندا ده‌كرێ له كاتی گفتووگۆدا ده‌نگ به‌رزكه‌ینه‌وه‌و له‌نێو خۆڕه‌ووشتی گفتووگۆدا قسه‌ی ناشیرینیش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت كه ناشیرین بێت و دووربێت له ئه‌خلاقی ئه‌كادیمی، ئه‌ویش I take it personally، یاخود هێرش بردنه سه‌ر كه‌سایه‌تی یه‌كتر. دڵنیام ئه‌مه بێهێزی ئه‌م كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌می ئه‌رگومێنته‌كانه، ئه‌گینا، چ پێویستده‌كات به‌دوا من بگه‌ڕێت و بڵێ I see who you are ، به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر منداڵانه‌یه، ئه‌وه‌ی منیش نووسیومه به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام ئه‌و قسه‌ی ئه‌مان بێتام كۆڵانانه‌یه و هاتووه ده‌ڵێ scientific.
ده‌رسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی كورده‌وه هاتوون ناوی زاراوه كوردییه‌كان ده‌گۆڕن و له‌سه‌ر سگی برسی ده‌ستكاری داهاتوو ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد، ئه‌مانه ده‌بێت ڕاستبكرێنه‌و‌ه‌و ده‌ست له‌م كارانه هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی بوودجه بۆ كاری وا ته‌رخان ده‌كه‌ن ده‌بێ بخرێنه ژێر به‌رپرسیاری ده‌روونی.
هه‌رده‌م ووتراوه، سۆرانی، ئه‌گه‌ر گۆبه‌ندی به‌دواوه نه‌بێ، چ پێویستده‌كات ناوی بنێین ناوه‌ڕاست؟ ئاخه ئه‌مه نامه‌یه‌كی سیاسی تری به‌دواوه‌یه، كه ده‌بێته هۆی ڕووخاندنی ئه‌و نیمچه ستاندارده‌ی كه له سۆرانی خۆی ده‌بینێته‌وه‌و له‌ت له‌تكردنی بۆ هه‌زار پارچه‌و 200 ساڵی تریش گفتووگۆ تا به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه.
شتێكی تریش هه‌یه، بۆ ده‌بێت ئێمه 99% ی كورد هه‌ڵه بین له ناولێنانی زاراوه‌كه‌مان و ئه‌مان، ده‌بێت ناوێكی ترمان بۆ هه‌ڵبژێرن كه به ڕای خۆیان ڕاستتره له قسه‌ی گه‌ل؟ ئایا ئه‌م جۆره scientificـه شوێنی نه‌فره‌ت لێ‌كردن نییه؟
قه‌ینا با ئێمه ناپیاو بین وه‌ستا عه‌لی............
<< Home