Thursday, May 29, 2003

جوانی بێناو
 
قژ كاڵی، لێو ئاڵی، پرشنگی نگا كاڵ،
 ئه‌ی كچه‌ جوانه‌كه‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێك ئاڵ!
 
 ئه‌ی كچه‌ مه‌نگه‌كه‌ی به‌ ده‌نگی چپه‌ دوو،
گه‌نده‌مووی ده‌مووچاو، مه‌چه‌ك هه‌ڵنه‌گرتوو�?�
 
 ئه‌ی ئه‌ندام ووردیله‌ی، نه‌رمۆڵه‌ی ئێسك سووك،
 ئه‌ی به‌رگی ساكارت دڵگیرتر له‌ هی بووك! 
 
ڕاسته‌ من ڕێبوارم، سه‌رپێیی ئه‌ڕوانم،
به‌لام وا جوانی تۆ كاری كرد له‌ گیانم،
 
 ئه‌لێی، نه‌ك هه‌ر ئێستا، عومرێكی درێژه‌
 به‌و ده‌ست‌و په‌نجانه‌ت برینم سارێژه‌!.. 
 
كانییه‌كی ڕوونی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و:
له‌ بنیا بله‌رزێ مرواریی زیخ‌و چه‌و،
 
جوانتره‌ له‌ لای من له‌ ده‌ریای بێسنوور
شه‌پۆلی باته‌ به‌ر تیژگی ڕۆژ شلپ‌و هوور!
 
قژ كالی، لێو ئالی، پرشنگی نیگا كاڵ،
 ئه‌ی كچه‌ جوانه‌كه‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێك ئال!
 
ده‌ربه‌ست نیم ڕێبوارم، ده‌ربه‌ست نیم ڕه‌وته‌نیم،
ده‌زانی شپرزه‌ و ده‌ربه‌ستی ئێجگار چیم؟ 
 
هیی ئه‌وه‌ی نیگاره‌ك له‌ یادم كێشراوه‌،
شۆخه‌كی نایابه‌، به‌لام ئاخ، بێناوه‌!..



  مامۆستا گۆران