Sunday, August 28, 2005

یه‌کێک له‌ کۆمێنته‌کان ده‌ڵێت:

((( شتێ‌.. زۆری ماوه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بگات یان قه‌ت که‌سی خۆش نه‌ویستوه‌. وابزانم تۆ چونه‌ ناو جێگه‌و خۆشه‌ویستی و تێکه‌ل کردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل یه‌کێک چونه‌ ناو جێگات بوێت پێویست ناکاتتۆش وه‌ک زۆر پیاوی تری کورد شانازی به‌ چیرۆکی ئه‌و کچه‌ قژ زه‌ردانه‌وه‌ ئه‌که‌یت که‌ بۆت ئه‌خه‌نن و که‌یفت پێ دێت که‌ ژماره‌یان له‌ جێگاکه‌تدا زۆربێت و ئه‌وه‌ به‌ پیاوه‌تی ئه‌زانیت، که‌ دێته‌ سه‌ر پێکه‌وه‌ ژیانینش چاوه‌ڕێ ئه‌که‌یت له‌ ئه‌و ئه‌و سه‌رت بۆ بله‌قێنێت و بڵێت نا پێویست نا کات، ئه‌وانه‌ ئه‌لف و بای خۆشه‌ویستیه‌، ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌و پرسایره‌ بکات ئه‌وه‌ زۆری ماوه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بگات یان. له‌گه‌لی بژیت.. تۆ چونه‌ ناو جێگه‌و خۆشه‌ویستی و تێکه‌ل کردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل یه‌کێک چونه‌ ناو جێگات بوێت پێویست ناکات له‌گه‌لی بژیت.. )))



نازانم ئه‌م کۆمێنته‌ بۆ من نووسراوه‌ یان نا، به‌ڵام به‌ باشم زانی شتێکی له‌سه‌ر بنووسم:

زۆری ماوه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بگات! باوه‌ڕناکه‌م که‌سێک هه‌بووبێت له‌ خۆشه‌ویستی بگات.

ئه‌و کچه‌ی باسم کرد قژی زه‌رد نه‌بوو، وتم شۆخ و شه‌نگ بوو، یانیش وشه‌ی شۆخ و شه‌نگ لای به‌ڕێزتان قژزه‌رد ده‌گه‌یه‌نێت. جا بۆ کچ له‌ ناو جێگامان نه‌بێت خۆ له‌ سعوودی عه‌ره‌بی نین!

ئه‌و فێمینیستانه‌ زۆر سه‌یرن، وا ده‌زانن ته‌نها پیاو حه‌زی لێیه‌ خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژن بکات و ژن به‌ ناچاری ئه‌و کاره‌ ده‌کات. زۆر قۆڕڕڕڕڕبووووووووووو ده‌زانی... حاشا وه‌لیللا، ئه‌وه‌ی زۆر زۆر هه‌ر زۆر مومنوونیش نه‌بێت ده‌ستیشی ناگرم. بوو به‌ شه‌ڕ.



ناو جێگای چی؟ چوونه‌ ناو جێگا که‌ی مانای خۆشه‌ویستی کردن ده‌گه‌یه‌نێت.



له‌ هه‌موو سووچێکی ژووره‌که‌ خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین و بۆ پشوودان ده‌چینه‌ ناو جێگا.



له‌به‌رئه‌وه‌ی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ پرسیاری a. نه‌گه‌یشتووه‌ ، پرسیاره‌که‌ ده‌که‌مه‌وه‌:



ئایا ئه‌گه‌ر ده‌کرێت دوو که‌س یه‌کترییان خۆش بووێت و تا دونیا ماوه‌ به‌یه‌که‌وه‌ نه‌بن؟ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پرسیاره‌ زۆر فه‌لسه‌فی بێت.

له‌وانه‌یه‌ کچێکم زۆر خۆش بووێت به‌ڵام له‌به‌ر باری ناله‌بار نه‌توانین ژینمان له‌ ناو یه‌ک خانوو کۆبکه‌ینه‌وه‌.



به‌یانی ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر کار، ئای که‌ ناخۆشه‌ ...



ئه‌رێ به‌ڕاست بۆ پیاوی کوردتان به‌لاوه‌ مرۆڤێکی نائاساییه‌؟؟؟ هه‌موو پیاوی دونیا به‌دوا ژن ده‌گه‌ڕێن، ته‌نها هه‌ندێک له‌ پیاوانی چاوچنۆک نه‌بن که‌ ناوێرن دان به‌م ڕاستییه‌ بنێن.

Friday, August 26, 2005

نازانم بۆ به‌م شه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ گژتان، ناشزانم چی ئه‌م شوێنه‌ تاریکه‌ی بیر خستوومه‌ته‌وه‌.



له‌سه‌فه‌ربووم بۆ وڵاتی ڕووگرژه‌کان، ئه‌و شوێنه‌ی جوانترین کیژی دونیای لێیه‌.



چه‌ند پرسیارێکم به‌ مێشکدا هاتوون، دانه‌یه‌کییان ته‌رکه‌:



a. ئایا ده‌بێت هه‌موو دوو خۆشه‌ویستێک، ژیانییان به‌یه‌که‌وه‌ به‌سرابێته‌وه‌ و له‌ یه‌ک خانوو و له‌ژێر یه‌ک لێفه‌ کۆتاییان بێت؟ یانیش ده‌کرێت دوو که‌س یه‌کترییان بوێت بێ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ بن؟



b. منیش وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌ جار به‌ جار ساڵی جارێک کتێبێک ده‌خوێنمه‌وه‌. کتێبی ئه‌م ساڵم The Alchemist بوو، به‌خوا وتم با لاسایی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بکه‌مه‌وه‌. وتم تا نه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یه‌کێک پرسیاری لێ کردم، به‌رده‌قانی نه‌زانه‌. ئایا لای تۆش وایه‌؟ نازانم به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕای منه‌: ئه‌م کتێبه‌ قۆڕترین کتێب بوو که‌ له‌ ته‌واوی 21 ساڵی ژیانمدا خوێندبمه‌وه‌. 12.50 ئێورۆم بدایه‌ به‌ Burger King زۆر باشتربوو. بۆیه‌ ئێستا خه‌ریکی کتێبی \'من ناوم ڕه‌نگی سووره‌\' ی \'ئۆرهان په‌مووک\' ـم.



c. ئایا له‌ ڕۆژێکدا چه‌ند جار وشه‌ی (ده‌ستوور) ده‌بیسیت؟



d. ئایا ده‌کرێت \'تکیلا\' بێ لیمۆ بخورێته‌وه‌؟



e. شه‌وێکیان ته‌له‌فۆنی کرد. له‌ دیسکۆ بووم. وتی له‌ کوێی؟ وتم له‌ ماڵه‌وه‌م. وتی ئه‌ی ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمه‌ چییه‌؟ وتم به‌زم و ڕه‌زمی چی؟ من گوێم له‌ هیچ نییه‌، له‌وانه‌یه‌ لای خۆت بێت. خۆت له‌ کوێی؟. وتی بووه‌سته‌، ئه‌وه‌ دێمه‌ ماڵه‌وه‌. منیش به‌ په‌له‌ به‌ ته‌کسی چوومه‌ ماڵه‌وه‌، تا 6 ی به‌یانی چاوه‌ڕێم کرد ... نه‌هات. تۆبای چیت ده‌کرد؟



f. شوفێری ته‌کسییه‌که‌ ناوی سوڵتان پاشا بوو. وتی : تۆ خه‌ڵکی ئازه‌رباینجانیت؟ وتم نا ته‌ته‌رم. وتی:‌ وامزانی ئه‌رمه‌نیت. که‌ست دیوه‌ ناوی سوڵتان پاشا بێت؟



g. بوو سه‌عات پێنجی به‌یانی. هه‌ر خۆم بووم، هاوڕێکانم هه‌ر یه‌که‌ و کچێکی له‌ په‌نابوو. چوومه‌ ناو بگره‌ و باده‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ. هه‌ڵپه‌ڕکێی چی! ناوی خۆشم له‌ بیرنه‌مابوو. به‌و خوایه‌، هه‌ر یه‌ک ده‌قه‌ی پێ نه‌چوو، کچێکی تا بڵێی شۆخ و شه‌نگ هاته‌ به‌رامبه‌رم. وتی: له‌ ئێواره‌وه‌ سه‌یرت ده‌که‌م بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌. هه‌ر به‌ په‌له‌ ڕام کرد. وتم نه‌وه‌ک مافیا بێت. پێت وا نییه‌ مافیا بووبێت؟ ئه‌گینا کچێکی وا نازدار منی بۆ چییه‌؟



h. بۆ کورد ئه‌وه‌نده‌ حه‌زی له‌ گیاوگۆڵه‌؟



i. ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م بڵاگه‌ بگۆڕم؟



j. ئه‌م پرسیاره‌یان ته‌رکه‌. ئه‌گه‌رنا، خۆت پرسیارێک بکه‌ و وڵامی بده‌وه‌.
چوومه‌ ژووری\"کوردستان@ڕۆژهه‌ڵات@مه‌هاباد@شاری،شیرینم\" . سووریان کردم و به‌ شه‌ق فڕێیان دامه‌ ده‌ره‌وه‌.