Friday, August 26, 2005

نازانم بۆ به‌م شه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ گژتان، ناشزانم چی ئه‌م شوێنه‌ تاریکه‌ی بیر خستوومه‌ته‌وه‌.



له‌سه‌فه‌ربووم بۆ وڵاتی ڕووگرژه‌کان، ئه‌و شوێنه‌ی جوانترین کیژی دونیای لێیه‌.



چه‌ند پرسیارێکم به‌ مێشکدا هاتوون، دانه‌یه‌کییان ته‌رکه‌:



a. ئایا ده‌بێت هه‌موو دوو خۆشه‌ویستێک، ژیانییان به‌یه‌که‌وه‌ به‌سرابێته‌وه‌ و له‌ یه‌ک خانوو و له‌ژێر یه‌ک لێفه‌ کۆتاییان بێت؟ یانیش ده‌کرێت دوو که‌س یه‌کترییان بوێت بێ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ بن؟



b. منیش وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌ جار به‌ جار ساڵی جارێک کتێبێک ده‌خوێنمه‌وه‌. کتێبی ئه‌م ساڵم The Alchemist بوو، به‌خوا وتم با لاسایی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بکه‌مه‌وه‌. وتم تا نه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یه‌کێک پرسیاری لێ کردم، به‌رده‌قانی نه‌زانه‌. ئایا لای تۆش وایه‌؟ نازانم به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕای منه‌: ئه‌م کتێبه‌ قۆڕترین کتێب بوو که‌ له‌ ته‌واوی 21 ساڵی ژیانمدا خوێندبمه‌وه‌. 12.50 ئێورۆم بدایه‌ به‌ Burger King زۆر باشتربوو. بۆیه‌ ئێستا خه‌ریکی کتێبی \'من ناوم ڕه‌نگی سووره‌\' ی \'ئۆرهان په‌مووک\' ـم.



c. ئایا له‌ ڕۆژێکدا چه‌ند جار وشه‌ی (ده‌ستوور) ده‌بیسیت؟



d. ئایا ده‌کرێت \'تکیلا\' بێ لیمۆ بخورێته‌وه‌؟



e. شه‌وێکیان ته‌له‌فۆنی کرد. له‌ دیسکۆ بووم. وتی له‌ کوێی؟ وتم له‌ ماڵه‌وه‌م. وتی ئه‌ی ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمه‌ چییه‌؟ وتم به‌زم و ڕه‌زمی چی؟ من گوێم له‌ هیچ نییه‌، له‌وانه‌یه‌ لای خۆت بێت. خۆت له‌ کوێی؟. وتی بووه‌سته‌، ئه‌وه‌ دێمه‌ ماڵه‌وه‌. منیش به‌ په‌له‌ به‌ ته‌کسی چوومه‌ ماڵه‌وه‌، تا 6 ی به‌یانی چاوه‌ڕێم کرد ... نه‌هات. تۆبای چیت ده‌کرد؟



f. شوفێری ته‌کسییه‌که‌ ناوی سوڵتان پاشا بوو. وتی : تۆ خه‌ڵکی ئازه‌رباینجانیت؟ وتم نا ته‌ته‌رم. وتی:‌ وامزانی ئه‌رمه‌نیت. که‌ست دیوه‌ ناوی سوڵتان پاشا بێت؟



g. بوو سه‌عات پێنجی به‌یانی. هه‌ر خۆم بووم، هاوڕێکانم هه‌ر یه‌که‌ و کچێکی له‌ په‌نابوو. چوومه‌ ناو بگره‌ و باده‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ. هه‌ڵپه‌ڕکێی چی! ناوی خۆشم له‌ بیرنه‌مابوو. به‌و خوایه‌، هه‌ر یه‌ک ده‌قه‌ی پێ نه‌چوو، کچێکی تا بڵێی شۆخ و شه‌نگ هاته‌ به‌رامبه‌رم. وتی: له‌ ئێواره‌وه‌ سه‌یرت ده‌که‌م بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌. هه‌ر به‌ په‌له‌ ڕام کرد. وتم نه‌وه‌ک مافیا بێت. پێت وا نییه‌ مافیا بووبێت؟ ئه‌گینا کچێکی وا نازدار منی بۆ چییه‌؟



h. بۆ کورد ئه‌وه‌نده‌ حه‌زی له‌ گیاوگۆڵه‌؟



i. ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م بڵاگه‌ بگۆڕم؟



j. ئه‌م پرسیاره‌یان ته‌رکه‌. ئه‌گه‌رنا، خۆت پرسیارێک بکه‌ و وڵامی بده‌وه‌.