Monday, March 29, 2004


ڤه‌ناگه‌ڕێم

تێم و دچم ل ته دگه‌رم
ئاواره‌بم ل ته دگه‌رم
دره‌ڤم ژ ل ته دگه‌رم
دكه‌ڤم ژ ل ته دگه‌رم
كو  نڤستم خه‌ونا منی
ئێرش دكه‌م ل ته دگه‌رم
ناڤه‌گه‌رم هه‌تا دگه‌هم

سه‌بری بۆتانی

Saturday, March 27, 2004

ئیش كردن به ڕۆژی شه‌ممه هه‌ر زۆر ناخۆشه، له‌وه‌ش ناخۆشتر كه ته‌نیام.

Thursday, March 25, 2004

دیزاینی نوێی ئه‌م بڵاگه

- یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆده‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه‌یت ده‌بینیت به هیچ شێوه‌یه‌ك table به‌كارنه‌هاتووه و زۆر خێراش ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌یان به XHTML یاخود HTML 5.0 نووسراوه، كات هاتووه هه‌موو سایته كوردییه‌كان بچنه سه‌ر XHTML. دوایی ئه‌گه‌ر كات بوو چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌م شێوه چوارچێوانه درووستده‌كه‌م.

- دووه‌م: سه‌یره و سه‌یریش نییه، دوێنێ شه‌و سه‌یری سه‌ته‌لایته كوردییه‌كانم ده‌كرد، Kurdsat Music و Kurdistan TV Music ، بیرم كرده‌وه، خودایه بۆ كورد ئه‌وه‌ند گۆرانیبێژ و مۆسیقاژه‌نی زۆره!!!!

- سێیه‌م: كه ته‌ماشام كرد كه دیقه‌تم یا، بینیم ڤیدیۆ كلیپ دوو جۆره، ڤیدیۆ كلیپی پیاوانه و ڤیدیۆ كلیپی ژنانه.
ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژ پیاو بوو ئه‌وا ئه‌و كچانه‌ی له دواوه قنگیان باده‌ده‌ن كچی بێگانه‌ن، تاك و تووك كوردی تیایه.
ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژ ژن بوو ئه‌وا ئه‌و پیاوه‌ی له دواوه گوڵه سووره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، حه‌تمه‌ن كورده.

- چواره‌م: له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژ ژن بوو بۆی هه‌یه یاره‌كه‌ی له ڤیدیۆكلیپ پیاوێكی بێگانه بێت. كه‌مێك بیری لێبكه‌وه بزانه چه‌ند دیارده‌یه‌كی قۆڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕه‌ه‌ه‌ه‌‌..

- پێنجه‌م: بیری بامیه‌م كردووه.

Monday, March 22, 2004

ئه‌مڕۆش بیرتم كرد ... ئه‌مڕۆش ... به‌یانیش ...  

Saturday, March 20, 2004

چــــای مه‌حمووووووو ، باشتریـــــــــــــــــــــــــن چای .

Friday, March 19, 2004

ڕووتی مه‌كه‌ن به سه‌یری نه‌كه‌ین

له ژێر درووشمی ڕووتی مه‌كه‌ن به سه‌یری نه‌كه‌ین هه‌ر باشه ئه‌مڕۆ هه‌تاو نییه، خۆزگه كه‌مێكیش باران ده‌باری. دوو ڕۆژ پێش ئێستا كه‌مێك خۆر ده‌ركه‌وت. جا چی‌‌! ژنانی ئه‌م وڵاته خۆیان ڕووت و قووت كرده‌وه، هه‌زاران مه‌مك له‌سه‌ر ئه‌‌و ڕێگایه كه‌وتبوون. ده‌شڵێن سه‌یرمه‌كه وه‌ك پیاوی پیری مه‌هابادی.
جا ده‌ڵێن پیاوی ئه‌م زه‌مانه چاویان حیزه! ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، عه‌یب نه‌بێ، ڕووتی مه‌كه‌ن به سه‌یری نه‌كه‌ین.

Thursday, March 18, 2004

با منیش جارێك هه‌مووتان به‌سه‌ركه‌مه‌وه، بزانم چ باسه:
*) ده‌ی به‌خێربێت، ئه‌وه یه‌كێك په‌یدابووه له‌م ناوه، ناوی (سه‌وڵاوا )یه. خاڵه سووره‌كانی هه‌ر جووڵه جووڵیانه، نه‌مزانی چ باسه هه‌ر خێرا ڕامكرد، خۆم بێتاقه‌تم، كوردی و فارسی لێك ده‌رناكه‌م.

*) ئــاراس  له سلێمانییه، سه‌فه‌رێكی خۆش، بۆ خۆشی باسی كوشتنی منداڵێكی كردووه، ده‌ی ئه‌مه فۆلكلۆره.

*) ئاڵه‌كۆك شیعرێكی داناوه، له‌گه‌ڵ بانه‌رێك خوێنی لێده‌بارێت، مه‌عیده‌م تێكچوو.

*) ئاسۆی خه‌یاڵ  شیعرێكی داناوه. زۆر ده‌مێكه هیچی نه‌نووسیوه له 22 ی ئه‌سفه‌ندیاری ساڵی 1382 ـه‌وه بڵاگه‌كه‌ی نوێ نه‌بۆته‌وه، دیاره گوڵه‌گه‌نم ئاگای لێ نییه.

*) تـــــــــــــه‌وار   ئه‌وه گه‌یشتمه‌وه لای ته‌وارخان، خۆزگه‌م به خۆی دڵی خۆشه ئه‌مڕۆ. به خوا باوه‌ڕیان پێمه‌كه، بۆ چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان به نیو سه‌عات له سوریا دێن بۆ عێراق خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌چی كورده‌كه‌ی ئێمه ناگاته سوریا؟ ده‌ی منیش پشتگیری خه‌ڵكی قامشلو ده‌كه‌م.

*) چه‌كۆ باشه كوڕی باش، سپی چۆن له‌سه‌ر زه‌رد ده‌خوێنرێته‌وه؟؟؟

*) دڵێكی پاك  جا به ئێمه چی؟‌ یاسین خۆی ته‌قاندۆدته‌وه!!! له ته‌واوی ژیانمدا نه‌مبیستووه كوردێك خۆی ته‌قانبێته‌وه، تا عه‌ره‌ب هه‌بێت، ئه‌م كاره به‌به‌ر كورد ناكه‌وێت.

*) ڕه‌شان ده‌زانی حاڵه‌تی وا پێویستی به بیركرنه‌وه نییه؟ ده‌بوایه ئه‌و شه‌وه له حه‌بسخانه بخه‌ویت.

*) شوانه‌وێڵه ڕۆژی ژن؟ ئه‌ی ڕۆژی پیاو؟ وه‌ڵڵا خۆشه ڕۆژێك هه‌بێت پێی بڵێن women free day، ببێته ڕۆژی پیاوان.

*) فرمێسك  به‌یانی ده‌بێته مانگێك.

*) قسه‌كانی سه‌ر كانی  منیش پێم وانه‌بوو وایلێبێت. نازانم بۆ ده‌بێت وا بێت.

*) نه‌كه‌رۆز ئه‌رێ ناڵه‌ی جودایی كه ده‌كه‌یته یونیكۆود؟‌حه‌یف نییه شیعره‌كان مامۆستا هێمن یونیكۆود نه‌بن!!

*)  به‌سه تاقه‌تم چوو، هه‌ر بڵێن بڵاگی كوردی كه‌مه. هه‌ر به‌ڕاست زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان زۆر قورس بوون، زۆریان له‌یه‌ك ده‌چن، كوا خه‌لیفه سوڵتان؟ ئا بیرم كه‌وته‌وه، ئه‌و ڕۆژه ئامۆ سوبحیم بینی، وتی شێره وایه‌رمان دووباره ده‌نووسێته‌وه. وتیشی كوڕم به‌رده‌قانی فارسییه‌كه‌ت زۆر باش بووه: شیتره‌نج بازی می كونی؟
ووتم: نا،  مینا خه‌بێش میاد.


ئه‌ی دلبه‌رێ گه‌ردن زراڤ   ده‌م شووشه‌یه، تژی گولاڤ
ئه‌ی دوخته‌را به‌ژنا زراڤ   وێران ئه‌زم مالم خراب
------------------------------------------------------------------- فه‌قێ ته‌یران---





 

Wednesday, March 17, 2004

I wIll wrItE AgAIn sOOn --