وێب-دیزاین
كورد، كه له بواری ئنته‌رنێتدا هێشتا مناڵێكی ساوایه، كه‌م بایه‌خ به دیزاینی سایتش ده‌دات، كه بۆته هۆی درووستبوونی شێوازێكی تایبه‌ت. ئه‌م شێوازه زیاتر له تێكه‌ڵی و شه‌ڕه‌پشیله نزیكه له‌وه‌ی كه بتوانرێ له قاڵبێكی دیاریكراودا ده‌ستنیشان بكرێت. زۆر جار كه سه‌رنج ده‌ده‌ینه به‌رێوه‌به‌ری سایته كوردییه‌كان، ناتوانین له بواری دیزاینه‌وه لێیان بگرین؛ به‌رێوه‌به‌ر خۆ ته‌نها سایته‌كه‌ی درووستنه‌كردووه، به‌ڵكو دیزاین و پرۆگرامكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك و به‌رێوه‌بردنی كاروباری ڕۆژانه‌شی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ. هه‌ریه‌ك له‌م كارانه‌ش له ڕاستیدا پێویستی به كه‌سێكی پسپۆڕی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و مه‌رج نییه به‌ڕێوه‌به‌ر له هه‌موویاندا لێزان بێت. هه‌رچه‌نده گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو له بواری دیزایندا دڵخۆشكه‌رن تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین له داهاتوو ئێمه‌یش ده‌بینه خاوه‌نی چه‌ند سایتێك كه شیاوی ئه‌وه‌ن ناوی سایتیان پی ببه‌خشرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه ده‌ستی یارمه‌تی درێژده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌للـه‌ی به‌رێوه‌به‌ری سایتی كوردی له‌و په‌ڕی ڕه‌قی دایه؛ خۆی ده‌بێت هه‌موو كاره‌كان بكات. كۆتره سپییه‌كه‌و ئاڵای كوردستان و ڕۆژژمێر و ده‌فته‌ری میوانان و شتی تری له‌م بابه‌ته كه له سه‌ره‌تای ساڵانی 90 زۆر باوبوون. ساڵێكی ئنته‌رنێت له پێشكه‌وتن له‌وانه‌یه خێراتربێت له 10 ساڵی ئاسایی و هه‌ستده‌كه‌م چه‌ند سه‌د ساڵێك دواكه‌وتووین. لاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌كتر، هه‌ر لێی گه‌ڕێ، چۆن فلانی كوڕی فلان له سایته‌كه‌ی چوار كۆتری داناوه، ده‌بێ من به حه‌وت دانه كۆتر سایته‌كه‌م پڕكه‌مه‌وه. جا خۆزگه لاسایی كردنه‌وه له بواری به‌كارهێنانی cms و xml ده‌بوو، نا ته‌نها له شتی قۆڕقۆڕ. هه‌ندێ جاریش غیره‌ت ده‌تگرێت و ده‌ته‌وێ شتێك ڕوونكه‌یته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێزیان خۆی به شاره‌زاتر داده‌نێت و قسه‌كانت به یه‌ك عانه ناكڕێت.
creativity شتێكه ده‌توانیت گه‌شه‌ی پێ بده‌یت، به‌ڵام نا‌توانیت فێریبیت، زۆر به‌داخه‌وه.
باوه‌ڕبكه ئه‌م ئاسته نزمه خه‌تای سایته كوردییه‌كان نییه، خه‌تای زه‌وقه حیزه‌كه‌ی میوانانه. چۆن میوان تاقه‌تی هه‌یه هه‌واڵ به pdf بخوێنێته‌وه؟ خۆزگه كارێك ده‌كرا، میوانان ئابڵووقه‌یان ده‌خسته سه‌ر سایتی كورد و سه‌ردانیان نه‌ده‌كردن تا دیزاین و usability ـیان نه‌ده‌گۆڕی.
- - -
ئه‌م دیزاینه‌ی ئێستا، له photoshop درووستكراوه، له imageready پارچه‌پارچه‌كراوه و له notepad كۆكراوه‌ته‌وه. باوه‌ڕناكه‌م كار له‌مه ئاسانتربێت.
دڵنیابه بۆ لاپه‌ڕه‌كه‌ی تۆ، زانیاری هه‌ر 16 ساڵم له‌م بواره به‌كاردێنم، له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك خۆشه‌ویستی، ئه‌گه‌ر بۆ تۆی نه‌كه‌م بۆ كێی ده‌كه‌م؟

<< Home