دوو ڕووخان له شه‌وێكداو خۆئامده‌كردن بۆ ڕووخانێكی تر
عێراق و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی
دوای ڕووخانی ئمپراتۆریه‌تی عوسمانی، هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت یه‌ك فرمێسكیشی نه‌باراند، به‌ڵكو لای زۆری خه‌ڵک شتێكی دڵخۆشكه‌ربوو. باسی خراپی و زوڵم و زۆرداری عوسمانییه‌كانم بۆ مه‌كه، چونكه باش ده‌زانم باسی چی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڤینیسی و سێرڤه‌كان بكه‌یت له ده‌وڵه‌ته‌كانی به‌لقان ده‌بینیت كه عوسمانییه‌كان زۆر له‌مان باشتربوون. بۆ كوردیش شتێكی وا نه‌گۆڕڕا له ژێر عوسمانییه‌كان، له‌وانه‌یه باشتریش بووبن له سه‌لجووقیه‌كان. ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن ئیدریسی به‌تلیسی خاین بوو، خۆ هه‌موومان ده‌زانین كه سه‌فه‌وییه‌كان له عوسمانییه‌كانیش ئێسكگرانتربوون.
دوای ڕووخانی ئمپراتۆریه‌تی عوسمانی، هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت یه‌ك فرمێسكیشی نه‌باراند، چونكه له‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی حوكمیاندا نه‌یانتوانی شتێك درووستبكه‌ن به ناوی نه‌سیۆنالیزمی عوسمانی، هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌م ئیمپراتۆرییه‌ته گه‌وره‌یه خۆی به عوسمانی دانه‌ده‌نا، هه‌تا توركه‌كانیش، هه‌ر بۆیه‌ش كوردێكی عوسمانی و هه‌نگاریێك یان بۆسنیێكی عوسمانی هیچ شتێك به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌ده‌به‌ستنه‌وه. هه‌مان شێوه ئێستا له عێراق ده‌بینین، كه حكوومه‌ته جیاكان نه‌یانتوانی شتێك درووستبكه‌ن به ناوی نه‌سیۆنالیزمی عێراقی و دوای پارچه‌پارچه‌بوونی وڵاتیش كه‌س خه‌می نییه.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌م نووسی تا نه‌ڵێن به‌رده‌قانی له سیاسه‌ت نازانێ.
هاتمه ژووره‌وه، نه‌كه‌س دیمی و نه‌كه‌س گوێی لێم بوو.
ویستم بڵێم
ویستم شتێكت بۆ باسكه‌م، به‌ڵام دیاربوو یا به‌دڵت نه‌بوو، یان هه‌ستت پێنه‌كرد كه ویستم شتێك بڵێم، هه‌ڵسایته سه‌ر باز و ڕۆیشتیت.
دیسان شه‌وه
دیسان شه‌وه بارانیش سه‌ری لێشێواوه، كچه عازه‌به‌كه‌ش ده‌ڵێ مێردم ده‌وێ.
برسیمه
ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه نانم نه‌خواردووه، دیاره كه‌ستان بۆ ماڵان ده‌ستانده‌ن.
ژن بێنه
ده‌ڵێ به‌رده‌قانی بۆ ژن ناهێنی؟ ده‌ڵێم بۆ چیمه.
<< Home