Wednesday, October 29, 2003

گووخانه

له‌ شوێنه‌ی كاركردنم، كه خانوویه‌كی تا بڵێی مێژوویی و جوانه، 3 دانه ئاوده‌ستخانه هه‌یه، ئه‌مه‌ش وابزانم كه‌م نییه بۆ نزیكه‌ی 15 كه‌س. ڕاسته هه‌موویان پیره‌ژنن و ته‌نها خۆم پیره‌مێردم، به‌ڵام ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به ئاوده‌سته‌وه هه‌یه؟

هه‌ر كاتێك، فه‌رق ناكات، بچم بۆ ئاوده‌ست، بۆنی گووی تازه‌ی لێدێت. زۆر سه‌یره، هه‌ر كام ئاوده‌ستخانه هه‌ڵبژێرم له هه‌‌ر كاتێكی ڕۆژدا، ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌كێك تازه پێش من گووی كردووه. باشه ئه‌م خه‌ڵكه ده‌بێت خه‌ریكی چی بن؟ ئاخه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌و ڕۆژی حه‌وت جاریش گووبكات وا نابێت. ده‌ڵێی هه‌موو له ماڵه‌وه بیره‌كانیان پڕبوونه‌ته‌وه. ئاخه به‌ڕاستی سه‌یره، بۆیه بڕیارم داوه، ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵئاوسانی میزه‌ڵدانیش ببم جاركێی تر سه‌ردانی ئه‌م گووخانه‌یه نه‌كه‌م....