Tuesday, November 04, 2003

گرتی

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كار، پیره‌ژنێ ته‌له‌فۆنی كرد.
- به‌رده‌قانی ناتوانم هیچ شتێك چاپ بكه‌م.
- كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت جارێك هه‌ڵگیرسێنه‌وه.
- كردم، كردم، كارناكات.
- باشه‌ ده‌ی ئه‌وه هاتم.

كه گه‌یشتمه لای، له شوێنی خۆی نه‌جووڵا، منیش لێی نزیك بوومه‌وه و كیبۆرده‌كه‌م گرت، هه‌ر به دانیشتن له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی كه‌مێك كشایه‌وه دواوه تا ڕێگام بدات باشتر سه‌یری كێشه‌كه‌ی بكه‌م. ده‌مێك خه‌ریكبووم، له‌پڕ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی پیره‌ژن به هه‌ردوو ده‌ستی قنی گرتم، ئاوڕێكم لێی دایه‌وه، ده‌ستی به‌ده‌می گرت و ورده ورده پێده‌كه‌نی.

ئه‌مه‌ش پیره‌ژنی ئه‌م زه‌مانه ...