برسیمه
خه‌ریكه ده‌مرم له برسان. ده‌زانم ده‌ڵێی چ. ئه‌وه دووباره به‌رده‌قانی هاتووه باسی برسییه‌تی ده‌كات و ده‌سه‌ڵمێنێ كه وێبڵاگی كوردی زیان به نووسینی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت و بابه‌تی بێسوود بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ده‌ی باشه خۆ كفرنه‌ده‌بوو ئێستا خۆشه‌ویسته‌كه‌م لام بوایه‌و ئاوكه‌ی بامیه‌ی بۆ سازكردبام. یانی دوو كێشكه‌م به یه‌ك به‌رد ده‌كووشت. بامیه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌م. كفره؟ نه‌وه‌ڵڵا خودایه خێرت ده‌گاتێ ئه‌گه‌ر كارێكی وابكه‌ی. برسییه‌تی زۆر ناخۆشه. ده‌ی ده‌زانم كارێكی وانابێت. به‌ڵام خودایه ئه‌گه‌ر كارێكی واتكردو دوعاكه‌مت قه‌بووڵكرد و بامیه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بۆ ناردم، تكایه تكایه، ئێسكه گۆشت له‌بیرنه‌كه‌یت، چونكه گۆشتی ناو بامیه زۆر خۆشه.
پێشوه‌خت سوپاس و ده‌ستخۆش،

<< Home