Monday, September 22, 2003

:: چركه


دووباره شه‌وه، دووباره هه‌ر هه‌مان بارانی پارساڵه، دووباره منم، هه‌ر خۆم، چركه‌كان له‌یه‌ك گرێده‌ده‌م و ده‌یانكه‌م به ڕابردووی دوێنێ شه‌و. دووباره دوێنێ شه‌وه، ئه‌و شه‌وه‌ی دووباره‌ هه‌ر خۆم بووم، ته‌نیا. چركه‌كان له‌یه‌ك گرێده‌ده‌مه‌وه، بزانم به‌ره‌و كوێم ده‌به‌ن، داهاتوویه‌كی گوومانلێكراو یان ڕابردوویه‌ك كه خۆشم نایناسم. دووباره شه‌وه و دوێنێ شه‌وه‌و بارانه‌و جاربه‌جاریش پێموایه هه‌ر خۆم نیم. خۆ منیش ده‌زانم هه‌موو چركه‌یه‌ك به كه‌ڵكی له‌یه‌ك گرێدانه‌وه نایه‌ت، بۆیه جیایان ده‌كه‌مه‌وه و فڕێیان ده‌ده‌مه ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌كه‌وه. دووباره شه‌وه‌و چركه‌یه‌ك بۆ تۆ و چركه‌یه‌ك بۆ من، به‌ڵكو چركه‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ من‌وتۆ؟