Tuesday, September 16, 2003


هه‌موو شتێك به خوێ خوێش به فه‌رده

دوای سڵاو، ئه‌وه‌ به‌ته‌واوی گه‌ڕامه‌وه لادێ و ده‌ستده‌كه‌مه‌وه به نووسینی بابه‌ته به‌رده‌‌قانییه‌كان.
بابه‌ته‌كه‌م پێویستی به پێشه‌كی نییه‌و ڕوون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو كه‌سێك. با ناوی خودای لێبێنین. سه‌یرێكی ئه‌م سایتانه بكه‌، مه‌ڵێ دیومن، ده‌ڵێم سه‌یرێكیان بكه:
http://www.dengekan.com
http://kurdistanpost.com

http://www.kurdstannews.com/arshifyrefranduom12.htm
http://www.nisaba.net/writers/kr/mqaradaghi.htm
http://www.rezgar.com/m.asp?i=383

جا ئه‌مانه كه‌مه نموونه‌یه‌ك بوون. تێگه‌یشتی؟ نا؟ گوێبگره. ده‌چیت بۆ هه‌ر كوێ ئاماده‌ن، باوه‌ڕبكه لێیان بگه‌ڕێی له ئاوده‌سخانه‌ی ماڵی خۆشمان ده‌نووسن. نازانم بۆ كوێ بچم له‌ده‌ستیان. باشه مرۆڤ ده‌نووسێ، به‌ڵام خۆ  نووسین به‌زۆری نییه. هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه، ئاماده‌ن، هه‌ر سایتێك ده‌كه‌یته‌وه، ئاماده‌ن. به‌ڕای من ئنته‌رنێت كوردی حه‌قه ناوبنرێ:
ئنته‌رنێتی حه‌مه‌سه‌عیید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌یاخی. دیاره په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ته‌ڕه نه‌بێت، شێلمیش ته‌ڕه‌یه. هیوادارم ئه‌م خوشك و برایه به خۆیانا بچنه‌وه‌و له‌جیاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی 200 وتار له‌ ڕۆژێكا، بیكه‌ن به 20 دانه. چونكه من خۆم ئه‌وه تووشی خوریكه‌یه‌ك هاتووم پێی ده‌ڵێن:
Hama Said Hasan & Mahabad Qaradaxi Allergy

با خه‌ڵكی تریش تووشی نه‌بن و وابكه‌ن جارێكی تر هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئنته‌رنێت نه‌كه‌ینه‌وه‌.