ئه‌مڕۆ ڕۆژی كۆنفرانسی ژانانی كوردبوو. زۆر خۆش‌بوو، هه‌ردووچاوم ڕۆن، به‌ڕێز مه‌هاباد قهرهیاخی ئاماده‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانهێشت له 13 ده‌قیقه زیاتر قسه‌بكات. هه‌رچه‌نده بایی یه‌ك عانه لێی حاڵی نه‌بووم، به‌ڵام پێویست بوو له‌سه‌ر ده‌سته‌ی كارگێری زیاتر كات ببه‌خشن به خوێنه‌رانی كوردی وه‌ك مههابادخان كه به قسه‌ی خۆی خاوه‌نی 18 كتێبی چاپكراوه. به‌ڵام دیاره ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی كورده كه بێگانه‌مان له خۆمان پێ پیاوتره... ئاییییی، ببوورن وشه‌ی پیاوتر نابێت لێره به‌كاربێنم، خۆ هه‌ر شتێك باشتربێت پیاوترنییه، یان هه‌ر شتێك پیاوتربێت باشترنییه.
یانی به‌ڕای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانس، ژنێكی خه‌ڵكی achterhoek واتا سووچه‌كه‌ی دواوه، باشتر له كێشه‌ی ئافره‌تی، نه‌ك ژن، كورد ده‌زانێت؟ ده‌ی فه‌رق ناكات ژن هه‌ر ژنه. ئای كه خۆش بوو.
به‌ڕێزیان وتی : " كتێبی ئایینه پیرۆزه‌كان قسه‌ی خودان"! مه‌گه‌ر ئنجیل قسه‌ی خودایه؟ ده‌ی قه‌یناكات خۆ كوردی هه‌ژارو پیره‌ژنانی كۆنفرانسه‌كه بۆیان گرنگ نییه چ باسه، گرنگ به‌شدارییه له ڕۆژێكی وا پیرۆز؛ وانما الاعمال بالنیات.
شتێكی تریش له خاتوو مه‌هاباد فێربووم؛ وشه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كان.
جارێ چه‌ند دانه‌یه‌ك ژنی لێ‌بوو، تا بۆیان كرابوو، دامهنهكانیان كورت كردبووه‌وه، دیاره ئازادی ژن بێ-ئازادی-ڕان-ڕووتكردنه‌وه ناگونجێت.
ئای كه ڕۆژێكی فره‌مه‌زن بوو بۆ ئافره‌تی كورد. ده‌ی به‌ڵام باشبوو چاومان به هه‌ندێ خزمان كه‌وت و زه‌م و غه‌یبه‌تی گوڵهگهنممان كرد و باسی بامیهكهی دوای سه‌عات 3 ی شه‌و و كه‌مێ باسی تهوارخان و ئا شتی له‌م بابه‌ته.
بیرمكردی ؛ 2 دانه.

<< Home